30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕه‌مه‌زانێكی گه‌رم
ڕۆژوو به كوردى
(2)
هه‌تا بڵێی ڕه‌مه‌زانێكی گه‌رم و به‌تاوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی گه‌رموگوڕی به‌ده‌مه‌وه‌چوون و پێشوازی لێكردنه‌وه له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه، تا ده‌گاته تاو و تینی گه‌رماو و درێژیی ڕۆژ و مانه‌وه‌ی ڕۆژووه‌وان له به‌یانی تا ئێواره، كه زیاد له شازده كاتژمێره.
هه‌روه‌ك ده‌بینین گۆڕانه سیاسیی و هاوكێشه‌ی ململانێكان له‌م مانگه‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و قۆناغی كامڵبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ر تین و تاوی هه‌مه‌جۆری داغبه‌ستوو ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ من زۆر ماندووبووم، ئه‌و ماندووبوونه‌شم به ته‌نیا بۆ به ڕۆژووبوونم نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئێمه به گشتی كه‌وتووینه‌ته ناو هاوكێشه‌یه‌كی خۆنه‌ویست و نه‌خوازراوی ئه‌و جه‌نجاڵییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ساحه‌كه‌دا دێت و ده‌چێت، هه‌ر له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سه‌رسنووره‌كانی كوردستانه‌وه بگره تا ده‌گاته كاریگه‌ری كێشه نێوخۆییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، له به‌رز و نزمی ئاستی مادیی هاوڵاتیان و درووستبوونی جینێكی باڵاده‌ست و زۆربوونی به‌شێكی زۆر له هاوڵاتی بێ ده‌رامه‌ت و هاتنی ئاواره‌ی هه‌مه‌جۆری ئه‌ملاولا و هه‌ڵاوسانی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ئابووریی و سیاسیی و ئیداری حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه ڕۆژانه سه‌رئێشه‌ی سروشتی بۆ تاكی كورد درووست ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا بێت چاره‌نووس و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و كێشه‌ی خاك و ئاو زیاتر ده‌بێت و شتێكی نوێی دێته‌سه‌ر ئه‌ویش كێشه‌ی ئاینیی و مه‌زهه‌ب و شه‌ڕه ده‌ندوكی شیعه و سووننه‌ی عێراقییه به ده‌ستێوه‌ردانی شیعه و سووننه‌ی عاله‌میی و گه‌رمتركردنی ناكۆكییه‌كان و چڕبوونه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
هه‌موو ئه‌م دیارده و ده‌رهاویشتانه‌ی كه ده‌بینین له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌دا، ڕمه‌زانیشی له‌گه‌ڵدا بێت، هێنده‌ی تر ماندوومان ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌كان به‌ولاوه، ده‌بێت هه‌رچۆنێك بێت ئاماده‌كاری ڕۆحیی بكه‌ین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردن و بچڕینی ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌عنه‌وییه‌ی كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وه‌ده‌ست دێت، چونكه هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفت و ته‌حه‌دیاتانه‌ی كه هه‌ن، هه‌موو به ده‌ست و ویستی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌م و سه‌ركردانه‌ن كه ته‌نیا له پێناو ئه‌جێنده و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی نه‌یاران و دوژمنانی ئه‌م مه‌رزوبوومه‌ن و ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، نه‌هێشتن و سڕكردنی ئه‌و نه‌خشه و پیلانانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و سووربوون له سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی زیاتر به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و ئارامیمان ده‌بات.
له‌گه‌ڵ به ڕۆژووبوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌داتیانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌ته‌وه، ڕمه‌زانێكی گه‌رممان ده‌داتێ، كه ئه‌ویش ته‌حه‌مول و تاقه‌تی مه‌ردانه‌ی ده‌وێت، بۆیه ته‌نیا له ڕێی بڕوابوون به خۆ و سه‌قامگیریی ڕۆحیی و ده‌روونییه‌وه ده‌توانین ئه‌م بار و ئه‌ركه هه‌ڵبگرین و له پاڵ پشتبه‌ستن به خودای باڵاده‌ست و دڵڵاوا سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنین.
خودایه له ڕێی ڕاستی خۆت و به‌ركه‌تی نه‌بڕاوی خۆت و سه‌ركه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت و به‌خشنده‌یی بێ ژماره‌ی خۆته‌وه بێ به‌شمان نه‌كه‌یت له‌و هێز و وزه و گه‌شه‌ی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی و مادییه‌ی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا. اللهم امین.
دروود و سڵاوات له‌سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دی ئاخر زه‌مان و ئال و به‌یتی و شادبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته خۆشه‌ویسته‌ی خۆت. اللهم امین.