30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شيعه‌كانيش نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام
پاشئه‌وه‌ى بڕياربوو ئێواره‌ى ئومڕۆ كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى، كانديدى خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ديارى بكه‌ن، به‌بێ ئه‌نجام كۆبونه‌وه‌كه‌يان كۆتايى پێ هێنا.
ئێوارى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وئاماده‌بوونى نورى ماليكى سه‌رۆكى وه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى له‌نوسينگه‌ى جه‌عفه‌رى له‌به‌غداد كۆبونه، به‌مه‌به‌ستى ديارى كردنى كانديدى خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌و كۆبونه‌وه‌يه، ڕايگه‌ياندوه، به‌بێ هيچ ئه‌نجامێك كۆبونه‌وه‌كه كۆتايى پێهاتوه.
سبه‌ى سێ شه‌ممه پاله‌مانى عێراق يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى گرێ ده‌دات وسه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان جگه له‌ليسته‌كه ئه‌ياد عه‌لاوى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
لاى خۆشيانه‌وه كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى پابه‌ندبونى خۆى بۆ خشته‌ى كاره‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى ده‌ربڕى.