30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ڵمانیا بردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌خت به‌رامبه‌ر الجزایر تۆمار ده‌كات
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی مۆندیال هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و الجزایر به‌یه‌كگه‌یشتن. دوای پێشكه‌ش كردنی یارییه‌كی زۆر جوان الجزایر توانی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا تا كۆتا خوله‌كی یاسایی یارییه‌كه گۆڵه‌كه‌ی بپارێزێت و ئه‌ڵمانیاش هه‌رچی كرد نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات . هه‌ر دوولا ئاستێكی زۆر نایابیان پێشكه‌ش كرد وه به‌ڕای لێكۆڵه‌رانی تۆپی پێ ئه‌م یارییه به یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی ئه‌م مۆندیاله هه‌ژمار ده‌كرێت .
به‌ده‌ستپێكردنی تایمی یه‌كه‌می زیادكراو ئه‌ڵمانیا له هه‌لێكی ناوازه‌دا و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندریا شۆرله له خوله‌كی 92 گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد . جهزایهرییهكان زۆر هه‌وڵیان دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌ن هه‌ر بۆیه چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی ئه‌ڵمانه‌كان بهلاَم هه‌مووی بێ سوود بوو تا له خوله‌كی 119 مه‌سعود ئۆزێل گۆڵی دووه‌م بۆ ئه‌ڵمانه‌كان تۆمار بكات . هه‌ر چه‌نده ئه‌ڵمانه‌كان یارییه‌كه‌یان به‌بردنه‌وه و ته‌واوكه‌ر ده‌زانی بهلاَم له دوا چركه‌ی یارییه‌كه‌دا جابۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ الجزایر تۆمار كرد بهلاَم هیچ سودێكی نه‌بوو . چونكه یارییه‌كه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌سودی ئه‌ڵمانیا به‌كۆتا هات و الجزایر تاقه نوێنه‌ری ئه‌فریقای باشوور ماڵئاوایی له مۆندیال كرد و ئه‌ڵمانیاش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 8 و له‌و قۆناغه‌ش ڕوبه‌ڕوی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه