01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌مه‌و دوا خۆپیشاندان مۆڵه‌تی ناوێت
له دانیشتنی دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستاندا ماده‌یه‌ك له یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان هه‌مواركرایه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و ماده ههمواركراوهش له‌مه‌ودوا خۆپیشاندان مۆڵه‌تی ناوێت.
به‌هار عه‌بدولره‌حمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راگه‌یاند "له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ كرا سه‌باره‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسای خۆپیشاندانه‌كان و سه‌ره‌نجام ته‌نها یه‌ك ماده له‌و پرۆژه یاسایه په‌سه‌ندكراو دانیشتنه‌كه‌ش بۆ سبهیێ سیشه‌ممه دوا خرا"
ووتیشی "به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده هه‌مواركراوه، له‌مه‌ودا له‌كاتی بوونی خۆپیشانداندا ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مۆڵه‌ت نامێنێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بێت ئه‌وا به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئیداری ئاگادار ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بێت ئه‌وا پێویسته وه‌زیری ناوخۆ ئاگاداربێت"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش كرا به یاسا كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ته‌نها پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كاندا به‌پرسی خۆپیشاندانه‌كانن و هیچ هێزێكی تر ناتوانێت، بڵاوه به خۆپیشاندانده‌ران بكات، كه ئه‌مه له ساڵانی رابردوودا زۆر ده‌بینراو جۆره‌ها هێز به‌كار ده‌هێنران بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران"