01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ ماوەیەكی كاتی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كارەكانی رادەگرێت
پاش پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، بۆ تەواوكردنی ئەو كارانەی كە ماون و تا ئێستاش ئەنجام نەدراون، سەرۆكایەتی فەرمانگە بڕیاریدا تا دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی فەرمانگە سەرجەم چالاكییەكانی فەرمانگە رابگیرێت كە خۆیان دەبیننەوە لە (پرۆسەی تۆماركردن و هەڵسەنگاندنی پڕۆژە و دروستكردنی لیژنەی هەلسەنگاندنی پڕۆژەكان و هتد...)، جگە لەو كارانەی كە پێشتر هاتونەتە فەرمانگە، ئەمەش بۆ ئەوەی دەرفەتێكی باشمان لەبەردەستدا بێت تاكو بتوانین بەشێوەیەكی باش و رێكوپێك دەستاودەستكردنی كارەكانی لەگەڵ سەرۆكی نوێدا بكرێت، ئەوكارانەش كە ماون تەواو بكرێن.
فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان