01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازاد جونديانى لاده‌برێت وعيماد ئه‌حمه‌د دهخرێتهجێگهى
پاش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ئازاد جونديانى له‌پۆستى لێپرسراوى ڕاگه‌ياندنى يه‌كێتى، ئه‌و حيزبه عيماد ئه‌حمه‌د بۆ جێگره‌وه‌ى ديارى ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا، بڵاوى كرده‌وه سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌مه‌كته‌بى ڕاگهياندى ئه‌و حيزبه پێى ڕاگهياندون،" له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزهيراند، شه‌ش لێپرسراوى كه‌ناڵه مهركهزييهكانى يه‌كێتى ئيمزايان له‌دژى ئازاد جونديانى لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕاگه‌ياندنى يه‌كێتى نيشتيمانى كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى لاى به‌رن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكرايشى كردوه" هه‌ر ئه‌و ناڕه‌زايى دهربڕينانهش سه‌رئه‌نجام وايكرد، كهجونديانى به‌ناچارى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه".
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له جونديانى به‌ئاوێنه‌ى ڕاگه‌ياندوه"ئه‌و قسانه ڕاست نييه، ئازاد جونديانى دور نه‌خراوه‌ته‌وه يان ناچار به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵكو خۆى ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه نزيكه‌كه له‌ئازاد جونديانى ئاشكراشى كردوه" پێشتريش ئازاد جنديانى ويستويه‌تى ده‌ست له‌و پۆست و كاره‌ى هه‌ڵبگرێت كه‌ماوه‌يه‌كى زۆره پێيسپێردراوه، بڵام دواى خستووه بۆ دواى دروستبونى كابينه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌ت، له‌ئێستاشدا كاك عيماد ئه‌حمه‌د ڕاسپێردراوه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".