01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتى بۆيه‌كێتى: هه‌ڵوێستى خۆت ئاشكراكه
پارتى داواى هه‌ڵوێستى ڕون له‌يه‌كێتى نيشتيمانى ده‌كات و يه‌كێتيش به به‌ياننامه‌يه‌ك وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌چه‌ندۆژى ڕابردودا لێدوانيان دژ به‌وته‌كه‌ى سه‌رۆكى ماوه‌درێژكراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ماده‌ى 140 يابو، به‌هۆيشيه‌وه نيگه‌رانى لاى پارتى دروست كردبوو، يه‌كێتى به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و هاو هه‌ڵوێستى خۆى له‌گه‌ڵ پارتى ڕاده‌گه‌يه‌نێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك به ڕۆژنامه‌ى "باس"ى نزيك له‌پارتى ڕاگه‌ياندوه‌به‌ياننامه‌كه‌ى يه‌كێتى له‌سه‌ر داواى پارتى بووه، كه‌داواى له‌يه‌كێتى كردووه هه‌ڵوێستى ڕ‌ونى خۆى ئاشكرابكات.
يه‌كێتى له‌به‌ياننامه‌كه‌يدا ڕايگه‌ياندووه، يه‌كێتى سياسه‌ته‌كه‌ى ڕۆشنه، مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تيش، داڕێژه‌ر وبڕيارده‌ر وپابه‌ندى ئه‌و سياسه‌ت ودروشمه‌ن.
له‌ئێستاشدا عێراق له‌سه‌رو به‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ وهه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆماردايه، لايخۆيشيه‌وه يه‌كێتى ئه‌و پۆسته به‌ئيستيحقاقى خۆى ده‌زانێت و تائه‌مڕۆش لايه‌نه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڕاىى چاودێرانيش پاش به‌ياننامه‌كه‌ى يه‌كێتى پێده‌چێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێت، لايخۆشيه‌وه نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كتى ڕايگه‌ياندوه، نيمچه ڕێككه‌وتنێك هه‌يه له‌وباره‌يه‌وه.