توركيا خۆى بۆدابه‌ش بونى عێراق ئاماده‌ كردوه‌
01/07/2014 نوسەر: bzavpress

توركيا خۆى بۆدابه‌ش بونى عێراق ئاماده‌ كردوه‌

ڕۆژنامه‌يه‌كى به‌ريتانى له‌زارى سه‌ركرده‌يه‌كى پارتى ده‌سته‌ڵاتدارى توركياوه‌ بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، توركيا خۆى بۆدابه‌شبونى عێراق ئاماده‌ كردوه‌.

ڕۆژنامه‌ى "فايننشاڵ تايمز"ى به‌ريتانى له‌زارى "حسێن چه‌ليك"ى وته‌بێژى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركياوه‌ بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، توركيا خۆى بۆ دابه‌شبونى عێراق ئاماده‌كردوه‌.

چه‌ليك به‌ڕۆژنامه‌كه‌ى وتوه‌ ،" له‌ڕابدودا پێكهێنانى حكومه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورده‌كان له‌ناوعێراقدا هۆكارى شه‌ڕ و ئاژاوه‌ ونائارامييه‌كان بو، به‌ڵام ئێستا كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه‌ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ربه‌خۆيى كورده‌كان شه‌ڕ وئاژاوه‌ بنێته‌وه‌".گ

هه‌روه‌ها ڕاشى گه‌ياندوه‌،" ئه‌گه‌ر عێراق دابه‌ش بكرێت، ئه‌وان"ئاماژه‌ بۆكورد" برائێمه‌ن".

لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ توركانه‌ له‌كاتێكدايه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و توركاله‌و په‌ڕى باشيدايه‌و له‌ڕابردوشدا وه‌زيرێكى حكومه‌تى هه‌رێم ڕايگه‌يانبو ئه‌وان به‌بێ توركيا هيچ هه‌نگاوێك نانێن.