لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بڕی شه‌رعیی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتیی زانایان ڕايدهگهيهنێت "به سوودوه‌رگرتن له ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی، بڕیار درا به دیاریكردنی بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی هه‌ر تاكێك، له‌گه‌ڵ سێ هه‌زار دینار بۆ فیدیه‌ی یه‌ك رۆژی به‌رۆژوونه‌بوون، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی بیانوویه‌كی شه‌رعییه‌وه توانای بهرۆژوبوونیان نییه".
له باره‌ی زهكاتیشهوه لهڕاگهيهنراوهكهدا هاتوه "بڕی چوار ملیۆن و 500 هه‌زار بۆ رێژه‌ی زه‌كات دیاری كراوه، واته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی هه‌بێت، پێویسته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بڕی 25 هه‌زار دینار زه‌كات بدات".