01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رجه‌نتین بردييهوه، به‌س چۆن؟
لهيارييهكى قۆناغى شازده‌ى مۆنديالدا، ئه‌رجه‌نتین له كۆتا خوله‌كی یاری به‌گۆڵێك له سویسرای برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت.
سویسرا و ئه‌رجه‌نتین له‌قۆناغی 16 به‌یه‌كگه‌یشتن و دوای ململانێیه‌كی زۆر هیچكامیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن . سویسرا به ته‌واوه‌تی به‌رگری ده‌كرد و جار جاریش له هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه گۆڵی ئهرجهنتیی تووشی مه‌ترسی ئه‌كرد.
ئه‌رجه‌نتینیش به‌ته‌واوی هێزه هێرشی ده‌كرده سه‌ر گۆڵی سویسرا به‌ڵام له به‌رامبه‌ر تواناكانی به‌رگریكاره‌كانی سویسرا بێ ئه‌مه‌ل بو ن.
یارییه‌كه‌ش گه‌یشته دوو كاتی زیاد كرا‌و له‌م دوو كاته‌شدا هه‌ر دوولا زۆر هه‌وڵیان دا به‌تایبه‌ت ئه‌رجه‌نتین ئه‌وه بو له خوله‌كی 118 و بهپاسێكی میسی ، دیماریا تۆپی به‌ده‌ست گهیشتو بهشوتێكی سه‌رنجڕاكێش گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی ئه‌رجه‌نتینی تۆمار كرد تا له‌دوای یارییه‌كه‌ی زۆر قورس به‌رامبه‌ر سویسرا و بردنه‌وه‌ی له كۆتا خوله‌كه‌كانی تایمی زیادكراو خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 8ی مۆندیال .
له‌دوای یارییه‌كه‌ش میسی وه‌كو باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا ، كه ئه‌مه بۆ چواره‌م جاره له‌سه‌ر یه‌ك میسی ده‌بێته باشترین یاریزانی نێویاریگا.
به‌و پێيه‌ش ميسى ڕيكۆردێكى نوێى تۆماركرد، به‌وه‌ى تاكه ياريزانه بۆ چواريارى له‌سه‌ر يه‌ك ده‌بێته باش‌ترين ياريزنى ياريارييهكه له‌مێژوى مۆنديالدا.