01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وانه‌ى ئاسيا، لاوازترين ئاستيان پێشكه‌ش كرد
ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال 32 ههڵبژاریدهیه كه نوێنه‌رایه‌تی پێنج كیشوه‌ری جیهان ده‌كه‌ن، و رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر كیشوه‌رێك جیاوازه له‌گه‌ڵ كیشوه‌رێكی دیكه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی فیفا.
كیشوه‌ری ئاسیاش له‌م مۆندیاله "چوار" نوێنه‌ری هه‌بوو كه بریتی بوون له " ئێران – كۆریای باشوور – یابان – ئوستوڕالیا"، به‌ڵام هه‌ر چوار نوێنه‌ره‌كه‌ی ئاسیا هه‌ر له قۆناغی گروپه‌كان ماڵئاوییان له مۆندیال كرد تا قۆناغی 16 و قۆناغه‌كانی داهاتووی مۆندیال بێ به‌ش بێت له نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئاسیا.
به‌ووته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا كه ئه‌وه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و ووتی كه ئێمه دان به‌وه ده‌نێین كه نوێنه‌ره‌كانمان ئاستێكی لاوازیان له مۆندیال پێشكه‌ش كرد ، بهلاَم ئه‌مه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانمان له مۆندیاله‌كانی داهاتوو به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین كه ڕێژه‌ی نوێنه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌مان زیاتر بكه‌ین