01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا لێدوانی ناتانیاهۆی ئیسرائیلی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی كراوه‌ته قسه‌و باسێك و خه‌ریكه له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م پشتگیرییه سیاسییه‌ی ئیسرائیل بۆ خزمه‌تی قه‌زیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان ته‌وزیف بكه‌ین ده‌یكه‌ینه كێشه بۆ خۆمان و پاساوێكیش بۆ داگیركه‌رانی كوردستان كه بڵێن راسته (باكوری عێراق ئه‌و جه‌یبی عهمیلهیه كاتی خۆی سه‌دام باسی ئه‌كرد).
راسته پشتگیری ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ئه‌مرۆدا قورسایی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نها قسه‌و یاریكردن به‌عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نه‌بێت" چونكه هه‌ژموونی جوله‌كه به‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكاوه دیاره.. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ش بكه‌ین كه ئیسرائیل و جوله‌كه‌كانی ته‌لئه‌بیب خه‌م بۆ نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌خۆن یان ده‌یانه‌وێت پارچه‌یه‌ك له‌عێراق بكرێته‌وه‌و مه‌رامی خۆیان هه‌یه نه‌ك خه‌مخۆری ئێمه‌بن و ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانیان ده‌وێت سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت؟؟
بێگومان ئه‌وه‌ی دووه‌میانه‌و ئیسرائیل ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌م پشتگیرییه له‌سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان ده‌كات و پشتگیری له‌زۆر كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تری ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له‌وانه دارفۆرییه‌كان و پێشتریش باشوورییه‌كانی سوودان..
ئیسرائیل ئه‌و دۆزه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیانه‌ی ناوچه‌كه بۆ خزمه‌تی دۆزه‌كه‌ی خۆی ته‌وزیف ده‌كات و له‌مه‌ی ئێمه‌شدا پشتگیرییه‌كه‌ی گشتگیر‌و جدی نییه‌و ته‌نها باشووری كوردستانی مه‌به‌سته بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی" به‌ڵگه‌ش هه‌ر ئه‌و موخابه‌راته نه‌گریسه‌ی ئیسرائیل بوو كه مه‌به‌ستم موساده بوویه چاوساغی میدی توركی و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان به‌ده‌ست و چاوبهسراوی راده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌و دواتر زیندانی ئیمرالی كرده‌وه‌و تا ئه‌مرۆش قه‌واره‌ی جوله‌كه به‌هه‌ڵوێست یان لێدوانێكی به‌رپرسانی قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئۆجه‌لان نه‌كردووه‌و ویژدانیشیان بۆ ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ئه‌و سه‌ركرده كوردییه مه‌زڵومه موویه‌ك نه‌گۆڕاوه..
له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی شۆرشی كوردیدا وه‌نه‌بێت كورد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نه‌بووبێت" به‌ڵام هه‌موو شاكاره‌كه‌ی ئیسرائیل هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی ناتانیاهۆو هه‌ندێك له‌كورده‌كانی تووشی عه‌شق و ئه‌وینداری كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره داگیركه‌ره‌ی جوله‌كه‌دا.
باشه مه‌گه‌ر جوڵێنه‌ری سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن و خاوه‌ن هه‌ژموون به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو رۆژئاواوه لۆبی جوله‌كه نییه‌و تائێستا كام ره‌فتارو هه‌ڵوێستیان به‌ئاراسته‌ی پشتگیری ئهمریكاو رۆژئاوادا هه‌ستی پێكراوه كه دیدگای ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌ی گۆڕێبێت له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان؟.
به‌پێچه‌وانه‌وه نسكۆی شۆڕشه‌كانی ئێمه به‌شێك لههۆكارهكهی بۆ ئهمریكاو ئیسرائیلیش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و نسكۆی ساڵی 1974 كه شای ئێرانی دۆسته نزیكه‌كه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا رێكخهرو جێبه‌جێكه‌ری به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر بوو.