گومان له‌وه‌دا نیه که سه‌ره‌تای هه‌موو له‌دایك بوونێک به ژانێکی که‌م ده‌ست پێده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی وای لێدێ که ئه‌و ژانه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت هاوار وقیژه ده‌ست پێده‌کات، وه ئه‌نجامی ئه‌و ژان و هاوارو قیژه‌یه له‌دایك بوویه‌کی نوێ دێته دنیاوه که سه‌ره‌تای ژیانیه‌تی،به‌ڵام دیاره دوای ئازرێکی زۆر..
له ناو ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌دا به هه‌مان شێوه‌یه هه‌تا موسڵمانان ئازاریان پێنه‌گات زۆر ناره‌حه‌تی نه‌بینن، هه‌رگیز سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنن. ئه‌مه ته‌نها بیری نوسه‌ر یاخود لێکۆلینه‌وه‌ی خاوه‌ن هزرو یان دانشمهندهکان نیه، به‌ڵکو ئه‌مه ووته‌ی خوای موتاعاله که وه‌ك سونه‌تێکی که‌ونی جێگیر بۆی باس کردوین له قورئاندا هه‌تا ئه‌م بار‌و ڕه‌وشه روونه‌دات ئاسته‌مه سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللّهِ قَرِيبٌ ﴿٢١٤﴾ البقرة
ئایا وا ده‌زانن هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه‌و ناخۆشی) مه‌گه‌ر نمونه‌ی ئیماندارانی پێشوتان بۆ باس نه‌کراوه که توشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردووه و زۆریان بۆ هاتووه به ڕاده‌یه‌ك که هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌که‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ته‌کیا وتویانه: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! که‌ی خوا سه‌رمان ده‌خات؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن که ئا ئه‌و کاته ئیتر سه‌رکه‌وتنی خوا نزیکه.
لێره‌دا ئه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت که خوای گه‌وره فێرمان ده‌کات که موسڵمانان توشی ناڕه‌حه‌تی بوون ،ئینجا دوای ئه‌وه سه‌رکه‌وتن دێت..
بۆ ده‌بێت موسڵمانان به ناره‌حه‌تیدا تێپه‌ر بن؟
ده‌زانم زۆرێك له خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه دێت به مێشکیاندا بۆ ده‌بێت موسڵمانان به‌و نازداریه‌ی خۆیه‌وه خوای گه‌وره ئه‌م بار‌و ڕه‌وشه‌ی کردۆته سونه‌تێك بۆ سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان..
ده‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن ئاوا ڕونی بکه‌ینه‌وه..
یه‌که‌م : تاقی کردنه‌وه
خوای گه‌وره له قورئاندا بۆمان ڕون ده‌کاته‌وه.. الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ﴿٢﴾ الملك
هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دی هێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، وه لێخۆشبووه (له ئیمانداران).
من ده‌ڵێم خوایه گیان تاقیمان نه‌که‌یته‌وه، چونکه زۆر که‌س هه‌یه له تاقی کردنه‌وه‌کان ده‌رناچێت، بۆیه ئه‌م باسه چه‌ند لقێکی لێ ده‌بێته‌وه، چونکه گرنگه بزانین بۆچی تاقی ده‌کرێینه‌وه؟
لقی یه‌که‌م : بژار کردن، پاك کردنه‌وه
خوای گه‌وره موسڵمانانی ڕاستگۆ بژار ده‌کات له ناو خه‌ڵکانی قسه زلدا بزانرێت ئایه ڕاسته که ئه‌مه موسڵمانه‌و ده‌بێت له ناو ئیمانداران ئاماژه‌یان بۆ بکرێت، پاڵفته بکرێن و ڕیزه‌کانیان ڕێك بخه‌ن، چونکه موسڵمان ئه‌گه‌ر ڕیزه‌کانی خۆی ڕێك خست و دووڕو و بێباوه‌ڕانی له خۆی جیا کرده‌وه ئه‌وه سه‌رکه‌وتن زۆر نزیك ده‌بێت.
لقی دووه‌م: (ته‌مه‌یوز) واتا بوون به خاوه‌نی پێناسه‌ی ئه‌م ئیسلامه
چونکه زۆرن ئه‌وانه‌ی که لاف‌و گه‌زافی موسڵمانیه‌تی لێ ئه‌ده‌ن، بۆ نمونه خه‌ڵکانیك ده‌ڵێن موسڵمانین، به‌ڵام له ڕه‌مه‌زاندا به‌رۆژوو نابێت و ده‌ڵێت من موسڵمانم به‌ڵام به‌رۆژوو نابم و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه بێت نان نه‌خۆم و یارمه‌تی هه‌ژار بده‌م یارمه‌تی ئه‌ده‌م رۆژوو ناگرم قه‌یچێکه خۆ من هه‌ر موسڵمانم، لێره‌دا که تۆ بهرۆژویت وه خۆت له هه‌موو خواردنێك ده‌گریته‌وه، له‌و کاته‌دا هه‌ست ده‌که‌یت که تۆ خاوه‌نی ئیمتیازی و خاوه‌نی ناسنامه‌ی ئیسلامی، هه‌ست به موسڵمان بوونی راسته‌قینه‌ی خۆت ده‌که‌یت، جیاوازیت هه‌یه له خه‌ڵکانی تر که که به‌ناو بوونه‌ته موسڵمانان پێناسه‌ی ئیسلام بۆ خۆیان به کار دێنن.
لقی سێیه‌م: په‌روه‌رده
که ئه‌و دوو لقه‌ی سه‌ره‌وه روویدا مرۆڤی موسڵمانان زۆر ئاسای په‌روه‌رده‌یه‌کی ئیسلامی ده‌بێت، چونکه په‌روه‌رده کردنی موسڵمانان گرنگه ده‌بێت مرۆڤ ئاراسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده بکرێت، ئه‌م ئاراسته‌یه وا ده‌کات که موسڵمانان بتوانێت هه‌نگاو بنێت بۆ گۆڕانکاری بۆ کاری چاکه،که ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه.
دووه‌م: کۆشش و خه‌بات له پێناوی ئه‌م ئیسلامه‌دا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له باره‌ی کۆشش وخهباتهوه (وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ ﴿٧٨﴾
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باوکتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌قی جیهادهکهت پێ نه‌کرا ته‌نها تواناکان کۆ بکه‌ره‌وه تا بتوانی جیهاده‌که بگه‌یه‌نیته ئه‌نجام خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت.. وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ
ئه‌وه‌ی له تواناته بیکه ئه‌گه‌ر حه‌قی جیادهکهت پێ‌نادرێت.
چونکه به‌رز ترین لوتکه‌ی ئه‌م ئیسلامه جیهاده، جا ئه‌گه‌ر بهرترین لوتکه‌که‌ی جیهاد بێت بۆچی نایکه‌یت موسڵمان، به‌شێکی گرنگی جیهاد بریتیه له: ووته، قه‌ڵه‌م، پێگه ، ڕادیۆ، ته‌له‌ڤزیۆن..هتد
ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی دینێکی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتوه بۆچی هه‌وڵی بۆ ناده‌ی، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ناردوه و قه‌برو قیامه‌ت هه‌یه، بۆچی له پێناوی دا خه‌بات ناکه‌ی؟ خۆ تۆی موسڵمان یه‌ك رۆحت هه‌یه بۆ ئه‌ونده بۆی ئه‌پاڕێیته‌وه هه‌ر ده‌بێت بمریت، ئه‌وه‌ی که له جیهاد و خه‌بات کۆشش دایه بۆ ئه‌م ئیسلامه هه‌میشه به‌سه‌ر به‌رزی ده‌ژی، ئه‌وه‌ی که له جیهادا نیه و دانیشتوه هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی که‌سێکی کۆششمهند هه‌ر ده‌بێت بمرێت، بۆ نمونه له ساڵی (٢٠٠٦)تا کۆتایی ساڵی(٢٠٠٩) له غه‌ززه دا (٦٠٠٠) موجاهید له‌به‌رانبه‌ر ئیسرائیل شه‌هید بوون، به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌ك میسر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (٨٠٠٠) که‌س به ڕووداوی هاتوچۆ مردووه، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه جیاوازی مردنی ئه‌م دووانه کامیان سه‌ربه‌رزیه؟ پاشان کێ زۆرتر مردووه؟ ئه‌وه‌ی که له خه‌بات کوششدا بێت ژیانی زیاتره! چونکه ئه‌وه ووته‌ی ئه‌بوبه‌کره ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت، که ده‌فه‌رموێت: هه‌رکه‌س به دوای مردن‌دا بگه‌ڕێت خوای گه‌وره ژیانی ئه‌داتێ،پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی به‌دوای ژیاندا گه‌ڕا ئه‌وا مردن زوو ده‌بێته میوانی گیانی، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی که جیهاد نه‌کات له‌به‌رده‌م دوژمن دابنێشیت وه‌ك خه‌ڵکی شاری به‌غداد که له‌به‌رده‌م ته‌تاردا خه‌باتیان نه‌کرد ئه‌وه‌بوو دوو ملیۆن که‌سیان لێ کوژرا له ماوه‌ی (٤٠) رۆژدا، به‌ڵام دوایی که سیفه‌دین قوطز سوپای کۆکرده‌وه بڕیاری جیهادی دا ته‌نها له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا توانی هه‌موو ته‌تار له‌ناو به‌رێت له جێگایه‌کدا به ناوی عین جالوت.. نمونه‌ی تر له‌به‌ر ده‌ستا به‌ڵام نامه‌وێت له باسی فکریه‌وه به‌ره‌و مێژوو بتان به‌م به‌وه کۆتایی به‌م به‌شه دێنم..
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر تۆی موسڵمانان خه‌بات ناکه‌یت خوای گه‌وره به‌خه‌ڵکانێکی پیاو تر له تۆ باشتر له تۆ دێنیته به‌رهه‌م.
له‌پاشاندا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایته‌وه بۆ لای خوا وه‌ڵامت چیه؟
خوای گه‌وره له‌م باره‌وه بۆمان روونده‌کاته‌وه ده‌فه‌رموێت:
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ يَخَافُونَ لَوْمَةَ لآئِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٥٤﴾ المائدة
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌رکه‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێ و پاشگه‌ز بێته‌وه، ئه‌وه (هه‌رخۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) چونکه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێك دێنێته‌کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێك و پێك و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی دهون، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، ئه‌وجا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار و به‌سۆزن بۆ ئیمانداران، وه سه‌ربڵندو شکست نه‌خۆر و ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر کافران دا له پێناوی خوادا، وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تێ ده‌کۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز‌و تێکۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) وه خوا فراوانگیرو زانایه (به نهێنی و ئاشکرا، به شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و لایه‌نێك).
که‌واته گرنگه ئه‌گه‌ر به ته‌نهایش بوویت له پێناوی ئه‌م ئیسلامه‌دا هه‌وڵ به‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌رایته‌وه به‌رده‌م خوای موته‌عال حوجه و وه‌ڵامی خۆتت پێ بێت هه‌ر وه‌ك ئه‌بوبه‌کری سدیق فه‌رمووی سوێند به خوا ئه‌گه‌ر به ته‌نهاش بم ئه‌م جیهاده هه‌ر ده‌که‌م،خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌وه‌تان له بیر نه‌چێت هه‌موومان به تاك تاك ده‌چینه به‌رده‌م خوای موته‌عال که‌واته وه‌ڵامی ئاماده کردووه بۆ لای ئه‌و زاته گه‌وره‌یه؟
چواره‌م: هه‌وڵدان بۆ سه‌رکه‌وتن
موسڵمانان هه‌میشه ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که چۆن دینی خوا سه‌رده‌خات، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ته‌مه‌ڵی یاخود بێزاری رووی تێبکات، چونکه بێزاری و ته‌مه‌ڵی له کار‌و پیشه‌ی موسڵمانان نیه، سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست نایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو سیفاته له موسڵماندا هه‌بوو، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنیش مه‌رجی هه‌یه خوای گه‌وره له سوره‌تی سه‌رکه‌وتندا بۆمان باس ده‌کات چۆن سه‌رده‌که‌وین.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِذَا جَاء نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ ﴿١﴾
کاتێك که خوا سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌خشی و شاری مه‌ککه ڕزگار کرا (وه له بت په‌رستی خاوێن کرا).
وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا ﴿٢﴾
ئینجا خه‌ڵکیت بینی هاتنه ڕیزی ئایینی خواوه پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته.
لێره‌دا که ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره ڕوویدا هاۆکارهکهی دوو بنه‌مای گه‌وره بوون ..
یه‌که‌م : هه‌میشه له یادی خوای گه‌وره‌دا بیت خوای گه‌وره دینه‌که‌ی به به‌رزو دووه‌م: ئه‌گه‌ر تاوان یان هه‌ڵه‌ت کرد به زووی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، له هه‌مووکاتێکدا له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا په‌یوه‌ندیت نه پچڕێنیت.. که ئایته‌که بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه زیاتر
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ﴿٣﴾
ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و داوای لێ‌خۆش بوونی لێ بکه، به ڕاستی خوا زۆر چاو پۆشی ده‌کات و ته‌وبه وه‌رگره.. (ئومێده له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێك ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه).
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وا ئاڕاسته‌تان بکه‌م سه‌رکه‌وتن نزیکه ئه‌گه‌ر خۆت هه‌وڵی بۆ بده‌یت، سه‌رکه‌وتن کاڵایه‌ك نیه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بکرێت یان لێی نوسرابێت صنع فی کوریا، یان نوسرابێت له ووڵاتێکی تره‌وه هاتوهMade in USA
چونکه سه‌رکه‌وتن ده‌بێت (١٠٠٪) کاڵایه‌کی ناوخۆیی بێت ئینجا موسڵمانان سه‌رده‌که‌ون ده‌بێت له خۆیان سه‌رکه‌وتن دروست بکه‌ن ئه‌ویش به رێک خستنی ڕیزه‌کانیانه.
کۆتا خاڵ: چه‌نده تۆی موسڵمان ئازار و ناره‌حه‌تی بچێژێت دڵنیابه دوژمنه‌که‌ت ئه‌ویش ناره‌حه‌تی ئازاری وه‌ك تۆ بگره زیاتر له تۆچهشتوه..
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ﴿١٤٠﴾ آل عمران
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ك (له جه‌نگی ئوحود)دا توشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژه ده‌گێڕین به‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقیعش دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات، وه هه‌ندێك قوربانی و شه‌هیدیشیان لێ وه‌رگرێ، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
وَلاَ تَهِنُواْ فِي ابْتِغَاء الْقَوْمِ إِن تَكُونُواْ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللّهِ مَا لاَ يَرْجُونَ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿١٠٤﴾النساء
له به‌رانبه‌ر (له‌شکری کوفره‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وای خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و بریندارتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر پێش دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به‌ته‌مای نین، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
که‌واته برا و خوشکانی ئازیزم خوای گه‌وره موسڵمانان به به‌رز ڕاده‌گرێت و سه‌بووری دڵ و ده‌رونیان ئه‌داته‌وه و ده‌فه‌رمووێت..
وَلاَ تَهِنُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٣٩﴾ آل عمران
کۆڵ مه‌ده‌ن و سارد مه‌بنه‌وه‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو ده‌بن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاك و ڕاست و دروست بن.
خوێنه‌ری ئازیز..
سه‌رکه‌وتنیش ئاسته‌مه ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌ست به دینی خوای گه‌وره نه‌گرین
وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾ آل عمران
(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌مووتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون که‌چی دڵه‌کانتانی به هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستابوون و (خه‌ریك بوو بکه‌ونه ناوی)، به‌ڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌ڵکو هیدایه‌ت وه‌رگرن.
له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا
تکایه له مردن مه‌ترسن خۆ ئه‌گه‌ر مردن ئه‌وه شه‌هیدن، شه‌هیدی واتا ژیان خولودی یه بۆ بترسین ئه‌گه‌ر بڕواتان به خوا هه‌یه، که‌واته هه‌موو بڵێن به هیوای شه‌هیدی..
وَلاَ تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ آل عمران
هه‌رگیز وا مه‌زانن و وا دامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژراون، مردوون، به‌ڵکو ئه‌وانه لای په‌روه‌ردگاریانن و زیندون و له ڕزق و ڕۆزیی به‌هره‌وه‌رن.
هه‌ر کاتێکیش به‌م شێوه بیرتان کرده‌وه ئه‌وا ده‌بنه باشترین خه‌ڵکی بۆ خه‌ڵکی خوای گه‌وره ده‌تان کات به شاهید به‌سه‌ر گه‌لانی تره‌وه، چونکه فه‌رمان به چاکه ده‌که‌ن ڕێگری له خراپه ده‌گرن..
كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿١١٠﴾ آل عمران
(به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین ئومهتێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به خوا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بێنایه (به ئاینی ئیسلام) وه چاکتر بوو بۆیان، هه‌یانه ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان گوناه کار‌و تاوانبارن