به‌هۆى بڕينى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ له‌لايه‌ن پارێزگاى سلێمانييه‌وه، به‌شێك له‌چالاكوان وڕۆژنامه‌نوسان و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌و شاره به‌ياننامه‌يه‌كى ناڕه‌زايى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌ياننامه‌يه‌كياندا، كه‌وێنه‌يه‌كى بۆ "بزاڤ پرێس" نێر دراوه، به‌شێك له چالاكوانان و ڕۆژنامه نوسان و ڕێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى نيگه‌رانى خۆيان له بڕينى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ له‌لايه‌ن پارێزگاى سلێمانيه‌وه ده‌رده‌بڕن.
له‌به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: به‌چی حه‌قێك به‌شه‌ئاوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌بێ پرس‌و بێ باكانه له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌بردرێت، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدرێت كه زیاترله(180) هه‌زار كه‌س له‌دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و ئاوه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیانه‌بۆكاری رۆژانه‌یان ، هه‌رجارێكیش كه ئاو له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌بڕدرێت دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی‌و نیگه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئینجا پارێزگای سلێمانی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كاته‌وه، واته ئه‌گه‌ر بێت‌وخه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌ر نه‌بڕێت‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان نه‌كات ئیداره‌ی سلێمانی گوێ له ناره‌زایه‌تییه‌كان مان ناگرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، ئێمه ده‌پرسین، بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌سه‌دان كیلۆمه‌تر بۆری غازی كۆر‌ومۆر له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ توركیا رابكێشێت، به‌ڵام ناتوانێت له‌دووری(30) كیلۆمه‌تره‌وه ئاوی گۆپته‌په بۆ چه‌مچه‌ماڵ رابكێشێت؟
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌شدا داواكراوه، سكاڵاى ياسايى له‌يه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكرێن، كه‌هۆكارى سه‌ره‌كين وكۆتايى هێنان به‌و كاره‌ى كه‌له‌لايه‌ن پارێزگاى سلێمانيه‌وه به‌شه‌ئاوى چه‌مچه‌ماڵ ده‌بڕێت.