02/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق، چه‌ند موشه‌كێكى له‌ئه‌مريكا وه‌رگرت
باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌عێراق ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌مريكا چه‌ند موشه‌كێكى له‌جۆرى"هيل فاير" داوه‌ته عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مريكيه له‌عێراق، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، پێدانى ئه‌و موشه‌كانه له‌چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌ردو وڵات دێت بۆبه‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى تيرۆر.
سه‌رۆكى نوسينگه‌ى هاريكارى ئه‌منى له‌سه‌فاره‌تى ئه‌مريكى ڕايگه‌ياندوه، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى 45 موشه‌كى جۆرى"هيل فاير" ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه كردوه، پێشوتريش ئه‌مريكا له‌مانگى شه‌شى ڕابردودا، چه‌ند موشه‌كێكى له‌و جۆره داوه‌ته عێراق، كه‌سه‌ر جه‌ميان ده‌كاته 389 موشه‌ك.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منيه‌ى ئه‌مريكا له‌عێراق، ئاشكراى كردووه، ئه‌مريكا چه‌ندين پارچه چه‌كى قورس و سوكى ديكه‌ى ڕاده‌ستى حكومه‌ته‌كه‌ى ماليكى كردووه.