02/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كاديرێكى كۆمه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات گيانى سپارد
دوێنێ سێ شه‌ممه، بهكارهساتێكى دڵته‌زێن پێشمه‌رگه‌يه‌كى دێرين و كاديرێكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى گيانى له‌ده‌ستدا.
سۆران له‌تيف كاديرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و پێشمه‌رگه‌ى دێرين له وڵاتى ئێران به‌ڕوداوى ئۆتۆمۆبێل گيانى سپارد.
ئه‌مڕۆش له مهڕاسيمێكدا، ته‌رمه‌كه‌ى له ڕێگه‌ى مه‌رزى ده‌وڵه‌تى ئێرانەوە لە باشماخه‌وه گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان وله گۆڕستانى گوندى شانه‌ده‌ر به‌خاك سپێردرا.