02/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
يه‌كێتى بۆ بارزانى: ئه‌وه‌ى تۆ دهيكهيت ميللهت باجه‌كه‌ى ده‌دات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی بارزانی ده‌گرێت و پێی وایه ئه‌و میلله‌تی وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كار هێناوه.
وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی له په‌یج تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌يسبوك ڕایگه‌یاندوه، "پێم سەیرە "مەسعود بارزانی" لەم ئان وساتەیا باسی دەوڵەتی کوردی دەکات، جارێ خۆشگوزەرانی هاوڵاتی دەبێت لە ئەجێندای کاری یەکەمینی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بێت".
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی" حزب و وەزیرەکانی ئەو گەورەترین کێشەیان لە ئێستایا بو هاونیشتیمانیان دروست کردووە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باره‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم نوسیویه‌تی،" فەرموو جەنابی سەرۆک کێشەی کارەبا سوتەمەنی ئاو کەمی مووچەو دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بکە و ئنجا باسی دەوڵەتداری بکە".
ئه‌و ئه‌ندامه باڵایه‌ی یه‌كێتی ڕایشی گه‌یاندووه، "تۆ ئیستا میللەتت کردۆتە قەلغان دژی دەسەڵاتدارانی عیراق و گەورەترین قەیرانت دروستکردووە جا نازانم ئەگەر ئاگات لێ بێت".
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"ئەو سیاسەتی جەنابت دەیکەی هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن و وە تەنها هاوڵاتی زەرەرمەندی سەرەکی ئەم دۆخە نارشیستەیە".