03/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ياسانێودهوڵهتييهكان ڕێگه بهڕاپرسى كورد ناده‌ن
چاودێرێكى سياسى ڕايدهگهينێت، ياسا دهولييهكان لايهنگيرى ڕاپرسى كوردستان نييه.
مهعود عبدالخالق چاودێرى سياسى ڕايدهگهيهنێت: زۆر جێگه‌ى دڵخۆشييه سه‌رۆكى هه‌رێم هاته په‌رله‌مان و له‌وێ گه‌ڵاڵه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات، به‌ڵام واپێده‌چێت نهپارلهمان ونهسهرۆكى هه‌رێم ونه "يهكگرتوش" كهبهخێرايى لايه‌نگرى ڕاپرسى كرد، ئاگايان له‌وه نه‌بێت ڕاپرسى لهياسايى ده‌ولى زياتر بۆ ئه‌و ميللهتانهيه به"موسته‌عمه‌ره" ناوزه‌د كراون له‌فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، هه‌رچى كوردستانيشه نه‌ك بهموستهعمهره به‌ڵكو به"شعب" ئيعترافى پێ نه‌كراوه".
ئه‌و چاودێره سياسييه بۆ قسه‌كانى به‌ڵگه‌ده‌هێنێته‌وه و ئاماژه ده‌كات به، بڕگه‌ى هه‌شتى بڕيارى 688 كورد هه‌ر بهدانيشتوان و هاوڵاتى ناسراوه.
مه‌سعود عبدلخالق ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت" به‌كورتى هيچ مهلهفێكى قانونى له‌نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان نييه تا مادده‌ى 1ى بڕيارى 1514 و زۆر بڕيارى تر‌ى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان بيگرتايهتهوه كه‌تێيدا ڕێگه‌دراوه بهيهكلايهنه ڕاپرسى بۆمافى چاره‌نوس بكات".
ئه‌و چاودێره ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كورد تائێستا كارى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه له‌نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان وه‌ك "شعب" بناسرێت.
به‌و پێيهشبێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان دان به‌و ڕاپرسييهداناكرێت ئه‌گه‌ر له‌لايه‌ن سه‌ركردايه‌تى سياسى كورده‌وه ئه‌نجام بدرێت.