ئەسەسەرد: بریا ئیسرائیل پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستانی نەکردایە
03/07/2014 نوسەر: bzavpress

ئەسەسەرد: بریا ئیسرائیل پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستانی نەکردایە


ئەسەسەرد لەبارەی ھەڵوێستی ئیسرایل لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان گوتی: وتەکانی نتانیاھۆ گورزێکی گورجگبڕی لە کورد دا لە ناوچەکە. ئێمە دەزانین ئەو قسانە بۆ مەبەستی ترە و ئەوانە بەشوێن بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەرێن.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا رایگەیاندووە " بریا ئیسرائیل پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستانی نەکردایە، چونکە ئەو پشتگیرییە زیانی زیاتر لە پرسی کورد دا لەبری قازانج، چونکە کورد تاکە گەلی موسڵمانە کە بەدزییەوە نەوت بە ئیسرائیل دەفرۆشن و چەند ساڵیشە باس لەوە دەکەن کە ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نیە".
وتیشی "ئێستا بەشێک لەوڵاتان باس لەوە دەکەن ئیسرائیل لەخۆیەوە پشتیوانی کوردو دەوڵەتی کوردی ناکا ئەگەر پێشتر پەیوەندییەکی بەھێز لەنێوانیان نەبوبێ، ئەو جۆرە لێدوانانەش زیانەکانی زیاترە لە پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆی".