03/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ
( 21 -- 25 )
به‌شی بیست و یه‌كه‌م :
له‌سه‌ر بڕگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاری چواره‌م : ئه‌گه‌ر عه‌قڵ خۆی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیاری ده‌كات و موختاره ئیتر بۆچی ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه..؟؟ هه‌ندێك قسه‌م دابه‌زه‌ویدا ئیتر نه‌مزانی چه‌ندێك دڵتانی ئاوداوه، ئه‌گه‌ر ئاویشی نه‌دابێت به‌ڵكو لێوو گهروتانی ته‌ڕ كردبێت!.
ئه‌وه‌نده ماوه بیڵێم ئه‌وه‌ی عه‌قڵ به ته‌مایه‌تی چ عه‌قڵی تاك یان عه‌قڵی هه‌ندێك تاقم ئه‌گه‌ر به گوێی بكرێت و بهحهزیان برۆیت له جیاتی هه‌زاران عه‌قڵ كه خوا به خوا بزانێت خۆیان لێ ده‌بێت به خودا و خودای راسته‌قینه‌ش لایان ده‌بێته خودایه‌كی بێ به‌ش و بێ ئیش !. په‌نا به تۆ خوایه .
بۆ بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌كه سه‌باره‌ت به سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌قڵ كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بۆی دیاری ده‌كرێت ئیتر چۆن ده‌كرێت خاوه‌نی بریار بێت و فشاری له‌سه‌ر نه‌بێت ؟. مه‌رج نیه هه‌ر كاتێك سنور هه‌بێت یانی فشار هه‌یه و یانی بڕیاری ئازادانه نابێت، كۆترێك ئه‌گه‌ر له ئاسمانا باڵه‌فڕ بێت و ته‌قله لێبدات و مه‌كری ئاسمانی بكات بۆچی پێی بووترێت نائازاد و كۆتكراو ئه‌گه‌ر نه‌توانێت بگاته ئاسمانی یه‌كه‌م؟! ، ئه‌گه‌ر ئاسك یان كهڵهكێوییهك له شاخه‌كان راكه راكهو بازبازێن بكات و له‌هه‌ر سێبه‌رو سهرتهپۆلكهیهك بیه‌وێت لابدات بۆچی به ئه‌سیر له قه‌ڵه‌م بدرێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت وه‌ك مه‌یمون ههڵبهزهو دابه‌زه‌ی سه‌ر له‌قه باریك و به‌رزو چرهكان بكات؟!. نه‌گه‌یشتنی كۆتره‌كه به ئاسمانی یه‌كه‌م و نه‌توانینی كه‌ڵه كێوییه‌كه كه لاسایی مه‌یمونه‌كان بكاته‌وه له سێ بازو چه‌ند بازی سه‌ر ته‌ڵه ته‌ڕو تولانیهكاندا عهیبهیهكه بۆ عه‌قڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌گه‌ر به دیل و داڵده‌ی مێخ زنجیر بیچوێنێت !.
به‌ڵێ عه‌قڵ و عاقڵه‌كان سنورێكی جۆگرافیان بۆ دیاریكراوه له ته‌ره‌ف خودای خالیقی خۆیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ناونراوه سنور ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه (به‌ره‌ڵا) نه‌بێت و چاوی له‌فرین نه‌بێت و ته‌ماحی له‌بڕین و ئه‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵی نه‌بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی باڵ بۆ خۆی دروست ده‌كات !.كهباڵ هه‌یه و مه‌له‌وانی ئاسمانه،كه قولی درێژیش هه‌یه و شاخه‌وانی جیهانه، ئیتر بۆ گله‌یی له به‌ختی خۆی ده‌كات كاتێك ته‌یی و ته‌رحی ئاسمانی یه‌كه‌می پێناكرێت؟!، ئه‌رێ ئاسمانی یه‌كه‌می بۆچیه ئه‌گه‌ر وایلێهات له مرۆڤ دابرێت و بگاته بۆشایییهكی نهبینراویی به سه‌ره‌تای بێ كۆتایی ؟!.
به‌شی بیست و دووه‌م :
له چوار پرسیاری رابووردوو كه‌له به‌شی نۆیه‌مدا كه وه‌ك داخ و په‌رێشانه فیكرییه‌كان رشتووهمه و چوار پرسیاریانم له‌كۆڵی خۆم كردنه‌وه‌و وه‌ڵامم داونه‌ته‌وه، ماوه‌ته‌وه كه خوێنه‌ران نمره‌م بۆ دانێن كه ئایا وه‌ڵامه‌كه‌م به‌شی ده‌رچوون ده‌كات یان نه‌خێر هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی كه‌وتن رزگارم ببێت، رای خوێنه‌رانی به‌ڕێزم هه‌رچۆنێك بێت نایكهمه مه‌راق وناشیكهمه هه‌لهه‌له‌ی بردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئافه‌ریمیان كردم!، من خۆم پرسیارم له خۆم كردووه‌و و خۆشم وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه، قۆپێشم نه‌كردووه و چاوم هه‌تتا به وه‌ره‌قه‌ی سپیش نه‌كه‌وتووه جگه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه‌ته نێو عه‌قڵی نه‌دارم، كه‌واته حه‌قی ئه‌وه‌م هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ماندوو بوونه‌كه‌م نمره‌ی دڵنیایی و ده‌رچوون بۆ خۆم دانێم، تۆش ده‌توانی بیباشێنیت یان بیخهسێنیت و نه‌یه‌ڵی ئه‌ودیوی خه‌ته‌كه كه‌ون !.
ئه‌م جاره‌ش ده‌چمه گیانی پرسیاری پێنجه‌م كه ده‌ڵێت : ئامار‌و ئاماژه‌كانی وه‌حیی باس له‌ئازادیی عه‌قڵ ده‌كه‌ن و له دوای ئه‌وه‌ی باسی سنورداركردنی عه‌قڵ كرا له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه چۆن بزانین كه‌عه‌قڵ ئازاده و ده‌سه‌ڵاتی بریاری هه‌یه؟.
ئه‌ی چۆن ..به‌ڵێ وه‌حیی له ده‌یان شوێندا باس له بیركردنه‌وه و ئه‌ركه‌كانی بیركردنه‌وه و ئامانجه‌كان له‌بیركردنه‌وه‌و كه‌سێتی بیرمه‌نده‌كان و شوێنه‌واره‌كانی بیركردنه‌وه و جۆره‌كانی بیركردنه‌وه‌و نمونه‌كانی بیرمه‌ندوو به‌رهه‌مه‌كانی بیركردنه‌وه‌كانیان و پاداشت و سزای تایبه‌تی دونیایی و ئه‌و دونیایی دیاری كردووه بۆ هه‌موو جۆره بیرمه‌ندوو بیركردنه‌وه‌كان به پێی كه‌می و زۆریی به‌هره‌كان یان به‌نج كردنیان بۆ ژیان و گیانی مرۆڤه‌كان .
بۆ سنوره‌كانی عه‌قڵیش سنورێك هه‌یه ده‌كرێت پێی بڵه‌ین سنوره قهسرییهكان(الحدود القسرية) كه‌عه‌قڵ هه‌رچه‌ند خۆی بكوژێت و ببرێت ناتوانێت تێپهڕیكات و بیخاته پشتی خۆیه‌وه، جۆرێكیتر هه‌یه ده‌كرێت به سنوره نه‌رمه‌كان (الحدود المرنة) ناوی بێنین كه عه‌قڵ له‌م ناوچه نه‌رمانه‌دا چۆن بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌راتێن بكات وتهرووشك تهی بكات!. تاقیكردنه‌وه‌ی عه‌قڵیش له سنوره نهرمهكاندایه نه‌ك قهسرییهكان .
به‌شی بیست و سێیه‌م :
له‌بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاری پێنجه‌مدا هاتووه كه : .... چۆن بزانین كه‌عه‌قڵ ئازاده و ده‌سه‌ڵاتی بریاری هه‌یه؟. به هه‌ندێك سه‌ركردنه‌وه لهبرگهكانی جه‌سته‌ی ئه‌و نیوه پرسیاره واده‌زانم به‌و سیغهتهوه زۆرتر به‌ولایه‌دا ده‌چێت ودهشكێتهوه كه عه‌قڵ و عاقڵ به گێلۆكه نیشان بدات!، له جیاتی ئه‌وه‌ی پرسیارێكی ماقوڵ بكه‌ین و وه‌ڵامێكی ماقوڵمان وه‌ده‌ست كه‌وێت ئه‌و نهتیجهیهمان بۆ دێته كۆش و خرۆش كه ئێمه هه‌ندێك جار خۆمان ده‌ده‌ین له دونیای گێلیی!، ئه‌گینا یانی چی عه‌قڵ خۆی داوا بكات له عه‌قڵ واته خۆی داوا بكات له خۆی كه بۆی بسه‌لمێنێت ئازاده‌و خاوه‌نی بریارو كرداره؟!.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بێژێت پرسیاره‌كه هی عه‌قڵه به‌ڵام رووبه رووی وه‌حیی كراوه هه‌تا ئه‌و بۆی بسه‌لمێنێت رێگری نیه له بریارو به‌رنامه‌كانی، منیش ده‌ڵێم :
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه هی عه‌قڵه‌و له عه‌قڵی ده‌كاته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌سێك له ئه‌شكه‌وتێكدا بێت و بیه‌وێت ده‌نگی بگاته هه‌موو شوێنێك وه‌لێ كه هاواریش ده‌كات ته‌نها ده‌نگی خۆیه‌تی دووباره ده‌بێته‌وه !. یانی ئه‌وه‌ی عه‌قڵ ده‌یه‌وێت و ده‌یكاته‌وه له عه‌قڵ خۆیه‌وه دوباره ده‌بێته‌وه و ده‌چێته‌وه به‌لای ره‌نگێك له خۆخه‌ڵه‌تاندن و خۆگێل كردن‌دا !، ئه‌گه‌ریش عه‌قڵ په‌شیمانه‌و نیوه پرسیاره‌كه ده‌داته‌وه به‌سه‌ر وهحییداو له‌و داوا ده‌كات وه‌ڵامێكی ده‌ست بخات، هه‌ر ئه‌م شوێن و په‌نا گۆركێیهی عه‌قڵ له عه‌قڵه‌وه بۆ وه‌حیی و له خۆیه‌وه بۆ زاتێكیتر یانی ئازاد‌و خاوه‌ن بریار! یانی ئازاد له‌وه‌ی پرسیار له كێ ده‌كات و وه‌ڵام له كێ وه‌رده‌گرێت و له كێش نایكات و وه‌ڵامه‌كه‌شی وه‌رناگرێت.
به‌شی بیست و چواره‌م :
گێرانه‌وه‌ی پرسیار‌و وه‌رگرتنی وه‌ڵامه‌كه بۆ وه‌حیی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵ له‌ته‌ك خۆیدا ئه‌سڵ وایه بێ گرفت و گرێ و گۆڵه بێت،واته عه‌قڵ نه‌بێته دوژمنی خۆی و قسه‌و قه‌رار له خۆی قبوڵ بكات،ده‌ی ئه‌مه راسته و ئه‌وه‌ش هه‌ر راسته كه‌عه‌قڵ وا ده‌زانێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆی و له‌لایه‌ن هێزو ههیبهتدارێكی وه‌كو وه‌حیی رێی لێده‌گیرێت و نه‌رمیه‌كی پێویست نیشان نادات هه‌تا كاروانی خۆی ببرێت و خۆی به‌رپرسیار بێت له‌كارو كرداره هه‌مه چه‌شنه‌كانی،ده‌ی خۆ ئه‌مه‌ش راست نیه و بوختانێكی (عاقڵهكانه) ده‌یده‌نه پاڵ وه‌حیی و له‌وانه‌شه بۆ خۆدزینه‌وه بێت له زۆرێك به‌رپرسیارێتی دونیایی و دواتر قیامهتیهكان.
وه‌حییش هه‌رزوو هاتووه‌ته وه‌ڵام و ناخۆشییهكهش له‌وه‌دایه كه هێشتا وه‌ڵامه‌كانی وه‌حیی ههربهرێوهیهو نهگهیشتوووهته گوێی هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی وه‌حیی رێگه‌ی بریوه هه‌تا خۆی بگه‌یه‌نێته گوێی مرۆڤه‌كان به‌ڵام مرۆڤه‌كان به‌ڕیوه‌ن و رێگا ده‌برن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وه‌حیی برۆن كه‌چی لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و خۆیان ته‌ره ده‌بن !.
ئه‌م راكردنه‌ی هه‌ندێك له عه‌قڵ و عاقڵه‌كان و گوێ شلنهكردنیان بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خۆیان كه بهرووبهرووی وه‌حیی كراوه‌ته‌وه باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایییه له‌سه‌ر ئازادیی عه‌قڵ و ئاماده‌یی وه‌حیی بۆ قبوڵكردنی ئه‌و پشتههڵكرنهوهی (عاقڵه‌كان)، وه‌حییش پۆلیسی ترۆكردنی عه‌قڵه‌كانی نیه و به‌ندینخانه‌ی تایبه‌تیشی دانه‌ناوه بۆ خركردنهوهی عاقڵه‌كان و تهپهندنیان به‌سه‌ر یه‌كدا، كه‌واته تیر‌و توانج لێره‌دا ئاراسته‌ی عه‌قڵه بهلهسهكان ده‌كرێت نه‌ك وه‌حیی كه له هه‌موو شوێنێك به جه‌سته‌و جه‌وهه‌ری گهرهكێسی دڵدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ عاقڵه‌كان و رێگه‌یان بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت وه‌حیی ئه‌ستۆپاكی خۆی نیشاندات، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هه‌میشه وه‌حیی تۆمه‌ت و تاوان له‌كۆڵ بێت و عه‌قڵ و خاوهنهنیان وه‌ك ئاسكی بانان بۆی ده‌رچن، ئه‌مه هیچ نیه جگه ئه‌و (تناقض)ی كه عاقڵه‌كان بۆ خۆیان قبوڵیان كردووه و پرسیار ده‌كه‌ن و تۆمه‌ت و تاوان له‌سه‌ر وه‌حیی ساغ ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ئاماده‌ش نین گوێ بگرن بۆ به‌درۆ خستنه‌وه‌ی خۆیان به‌به‌ڵگه‌كانی وه‌حیی.
به‌شی بیست و پێنجه‌م :
له پینج پرسیاری رابووردوو كه‌له به‌شی نۆیه‌مدا باسم كردوون و له شانزه به‌شی پێشوودا كه‌مێك قسه‌م و قه‌رارم له حهقیانا كردووه ئه‌وه‌م بۆ بووه‌ته قه‌ناعه‌تێكی موسڵمانانه كه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك رێگه‌ی بۆ خۆش بكرێت هه‌تا هه‌ر پرسیارێك له ناخیدا هێلانه‌ی كردووه بیكات، پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌هه‌رچی بێت و هه‌رچۆن بكرێت و لهههركوێدا بێت.
ده‌مكوت كردن و دڵ تهوساندنهوهو ته‌ریق كردنه‌وه‌و گوێ نه‌دان به ده‌نگ و داوای خه‌ڵك له ناسین و ناساندنی شته مه‌جهول و ئاڵۆزه‌كاندا چ ئه‌وه‌ی باسی دونیایه‌و چ ئه‌وه‌ش كه‌باسی دوای دونیایه به‌رهه‌می نابێت جگه رق ئه‌ستور بوون و به جاهیل كردنی ئاده‌مییه‌كان و به جههلخانه كردنی جیهانی ئاده‌میه‌كان.
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و بانگه‌شه كراوه‌یه بۆ ئازادیی مرۆڤه‌كان له‌كڕین و فرۆشتنی پرسیارهكانداو گه‌ران به شوێن وه‌ڵامه راستهكاندا كه وه‌حیی بۆ هه‌موو پرسیاره بنچینه‌یی و چاره‌نوس سازه‌كان مرۆڤی رزگار كردووه له وێڵ و وون بوون، سه‌ره‌رای ئه‌و ئازادییه پێویستمان به هه‌ندێك رێنمایی هه‌یه كه عاقڵه‌كان به‌هه‌ندی وه‌رگرن.
یه‌كه‌م : پرسیار گه‌وره بێت یان بچوك پێویسته به هه‌موو كه‌سێك نه‌كرێت و یه‌خه‌ی چاك و خراپی پێنه‌گیرێت، به‌ڵكو بۆ رێزگرتن له حورمه‌تی پرسیار پێویسته له‌و كه‌سانه بكرێت كه وه‌ڵامیان لایه‌و ناشیانه‌وێت پرسیاركه‌ر سه‌رلێشێواو بكه‌ن .
دووه‌م : پرسیار نابێت برواته ناو قوڵایی مه‌سه‌له شه‌خسیه‌كان و ده‌رگا كردنه‌وه له‌سه‌ر نهێنی تایبه‌تی كه‌سه‌كان كه زۆربه‌ی كهرهتهكان شكاندنی كه‌سه‌كان و ریسوابوونی لێ ههڵتهقیهو هه‌ندێك كات به ئیحراج كردن و پهردهلاتان له‌سه‌ر په‌نهانی كه‌سه‌كان جاریكه ئه‌وانه راست نه‌بوونه‌ته‌وه‌و رووییان له گۆشه‌گیری كردووه .
سێیه‌م : ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌رباره‌ی خودای گه‌وره و كاره جوانه‌كان و سیفه‌ته به‌رزه‌كانی ده‌كرێت یان هه‌ر بابهتێكیتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئیشاره‌م پێدا ره‌وانیه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر یان یه‌كتر به‌زاندن بێت، مرۆڤ ده‌بێت به شوێن حه‌قیقه‌ت و حهقهكاندا بگه‌رێت .
چواره‌م : ئه‌وه‌نده‌ش راسته كه پرسیاری ناوه‌خت و بێجێ و بێ مانا‌و نامهنتقیش ده‌كرێت و ناشتوانرێت ریشه‌كێش بكرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و پرسیاره ناوه‌خت و نامه‌نتقی و بێ جێیانه وه‌ڵامی مه‌نتقی و به‌جێ و بهوهختیان بدرێته‌وه، دوور نیه پرسیاری بێجێ و بێ مانا نه‌بێته هۆكار بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی به جێ و به مانا،