04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئوسامه نوجه‌يفى ده‌ستى هه‌ڵگرت
سه‌رۆكى ليستى موته‌حيدون وپاڵێوراوى سه‌ره‌كى بۆپۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كشانه‌وه‌ى خۆى بۆ ئه‌و پۆسته ڕاگه‌ياند.
له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى دا كه‌شه‌وى ڕابردو ناوه‌نده‌كانى ڕاگه‌ياندن بڵاويانكرده‌وه، ئوسامه نوجه‌يفى سه‌رۆكى پێشوى پارله‌مانى عێراق و كانديدى سوننه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته له‌باره‌مبه‌رداوايه‌كى ماليكيدا، ده‌ست هه‌ڵگرتن له خۆكانديدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌ياند.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه له‌ماوه‌كانى ڕابردودا سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق ڕايگه‌ياندبوو، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ستبه‌ردارى سێ باره خۆكانديدكردنه‌وه‌ى نابێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، ئه‌گه‌ر نوجه‌يفى سوربێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
به‌وپيه‌ش هه‌ريه‌كه له‌نوجه‌يفى وماليكى له سه‌رۆكايه‌تييه‌كان نابينرێنه‌وه.