ئه‌ڵمانیا – فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێكی قۆناغی 8ی مۆندیال
وابڕیاره كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4/7/2014 به یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا قۆناغی هه‌شتی مۆندیال ده‌ست پێ بكات.
ئه‌م یارییه كه له یاریگای ماراكانا ی شاری ریۆ دی جانیرۆ ئه‌نجام ده‌درێت له نێوان دوو نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپا یه‌كێك ده‌بێت له یارییه زۆر به‌هێزه‌كانی ئه‌م قۆناغه.
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه پێشتر 25 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه ، كه فه‌ڕه‌نسا توانیویه‌تی 11 جار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌ڵمانیاش 8 جار یارییه‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه و 6 یاریش به یه‌كسانی بۆ هه‌ر دوولا به كۆتا گه‌یشتووه .
دوایین روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 كه ئه‌ڵمانه‌كان به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه . هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌كۆی ئه‌و 10 یارییه‌ی كه له خاكی به‌ڕازیل ئه‌نجامی داوه ته‌نها 1 یاری دۆڕاوه ، 6 جار بردنه‌وه و 3 یاریش یه‌كسان بووه .
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانه‌كان تا ئێستا 3 مۆندیالی له‌سه‌ر یه‌كه ده‌گه‌نه قۆناغی 4 . وه تا ئێسته‌ش هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه بۆ 4 جار له‌سه‌ر یه‌ك بگات به‌و قۆناغه ، ئایا مانشافته‌كان ئه‌توانن بۆ چواره‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك بگه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ؟
هه‌موو ئه‌مانه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دیاری ده‌كرێت .