03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ائتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا مزگێنی به‌هاری كوردی ده‌دات
ائیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات پێی وایه كه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیره‌ی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستبوونی به‌هاری كوردی.
محمدالصیهود له‌ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "كه دیكتاتۆریه‌ت و ده‌سته‌وده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا،وه‌دوورنییه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ئێستا هه‌رێمی پیا تێ ده‌په‌ڕێتێت به‌هاری كوردی به‌دوای خۆیدا بهێنێت كه‌ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره به‌رۆكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ده‌گرێت كه‌خولقێنه‌ری ئه‌و واقیعه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ، ماوه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) درێژكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاژاوه‌یه‌كی زۆری له‌نێو په‌رله‌مان دروست كرد، ئه‌م رووداوانه گه‌یشته خه‌ڵك و ناڕه‌زاییه‌كی زۆری خه‌ڵی لێكه‌وته‌وه.
س.ع