نوري ماليكى ڕايگه‌ياندوه، گه‌ل شه‌رمه‌زار ناكات وئه‌وان بڕيانداوه كێيان ئه‌وێت.
پاش ئه‌وه‌ى ئوسامه نوجه‌يفى سه‌رۆكى ليستى موته‌حيدون وسه‌رۆكى پێشوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕايگه‌ياندبو، له‌به‌رامبه‌ر داوايه‌كى نورى ماليكى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانده‌بێـت.
به‌پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانيه‌كانه‌وه سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق ڕايگه‌ياندووه، ئه‌و ده‌ستبه‌ردارى خۆكانديدكردنه‌وه نا‌بێـت بۆ جارى سێيه‌م بۆوه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه پێشتر نورى ماليكى ڕايگه‌ياندبو، له‌به‌رامبه‌ر خۆكانديد نه‌كردنه‌وه‌ى بۆوه‌رگرتنى پۆستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بۆ جارى سێيه‌م پێويسته ئوسامه نوجيفى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێ،ه‌ران خۆى كانديد نه‌كات.
هاوكات هه‌ریه‌ك له حه‌نان فه‌تلاوی و عه‌باس به‌یاتی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تری ئیئتیلافی ده‌وڵ‌تی یاسا، رایانگه‌یاند : " ته‌نها كاندیدی ئیئتیلافه‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نوری مالیكییه".