04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارله‌مانتارێكى گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
عه‌لى حمه صاڵح پارله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پاش بڵاو بونه‌وه‌ى وته‌يه‌كى له په‌خشى ڕاسته‌وخۆى كه‌ى ئێن ئێن، ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
على حه‌مه صاڵح له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕايده‌گه‌يه‌نێت، له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، ژێرنووسێك به‌ناوی منه‌وه نووسراوه كه له په‌خشی راسته‌وخۆوه وه‌رگیراوه ، گوایه، وتوومه " به‌هاتنی بارزانی بۆ په‌رله‌مان شكۆ بۆ په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه" من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قسه‌یه‌م نه‌كردووه‌و.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،"به‌هاتنی كه‌سێك یان رۆشتنی نه په‌رله‌مان شكۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و نه شكۆش له‌ده‌ستده‌دات، پێموایه كاری په‌رله‌مانی ئێستا له قۆناغێكی گرنگیدایه‌و ئه‌مه‌ش كۆتایی رێگاكه نییه‌و ئه‌ركی ئێمه قورستره بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی به‌ته‌واوی بكه‌ینه په‌رله‌مانی به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم په‌رله‌مان به مه‌رجه‌ع ده‌زانێت و په‌رله‌مان ئاماده‌كاری و زه‌مینه سازی ده‌كات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ریفراندۆم و دیاریكردنی ئاینده‌ی هه‌موومان".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه،"هیوادارم كه‌س موزایه‌داتی سیاسی به‌سه‌رمانه‌وه نه‌كات، له رووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و دروستكردنی سیستمێكی په‌رله‌مانی و چه‌سپاندنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان هه‌ڵوێستی جارانمان هه‌یه، وه‌ك جارانیش پێمانوایه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كردیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كارێكی نایاسایی بوو، له‌م قۆناغه مێژوویه‌شدا به‌به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌كه‌ین".