نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و وڵاته كۆبونه‌وه و، كۆشكی سپیش جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه.
كۆشكی سپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌منیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی "داعش"، هه‌ردوولایه‌ن هاوڕابوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نیشتمانی له عێراق كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
ده‌سته‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پێك هاتبوون له، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
"جوش ئارنست" وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ئه‌مریكا پشتیوانیی له عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی یه‌كگرتوو ده‌كات، واشنتۆن پاراستنی یه‌كێتیی خاكی عێراقیش به‌پێویست ده‌زانێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی "داعش".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مريكا له‌كاتێكدايه، بارزانی سه‌رۆكى ماوه بۆدرێژكراوه‌ى هه‌رێم داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، په‌له بكات له په‌سه‌ندكردنی یاسای پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
پێشوتريش به‌رپرسانى هه‌رێم ڕايانگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكاش ڕازينه‌بێت كوردستان هه‌رڕاپرسى ئه‌نجام ده‌دات.