04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاڵا تاڵه‌بانى: زۆرماوه بیڵێین ... كاتی دێت
په‌رله‌مانتارێكى يه‌كێتى له‌به‌غداد، له‌سه‌ر وێنه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ماليكى ڕونكردنهوه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌يه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردو لهتۆڕهكۆمهڵايهتييهكان بڵاو بويه‌وه، كه هه‌ريه‌كه له ئاڵا تاڵه‌بانى و نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌گه‌ڵ نورى ماليكى وه‌ستاون، ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕونكردنهوهيهكى بڵاو كردوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه،"ئه‌و وێنه‌ی من و جه‌نابی د.نجم ا‌لدین و به‌ڕێز كاك مسعود حیدر په‌رله‌مانتاری گۆڕان ، ڕوون كردنه‌وه‌ی زۆرماندا كه ئێمه به سیفه‌تی ڕه‌سمی نه‌ك شه‌خصی سه‌لاممان له ده‌یان سه‌ركرده‌ی تری عێراق به شیعه و سوننه‌وه كردووه و پیرۆزبایی مانگی ڕه‌مه‌زانمان لهیهكتركردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه كردوه،" سڵاوهكهمان له ژووری تاریك نه‌بووه به به‌رچاوی كامێرا و میدیای دنیاوه بوو".
له ڕون كردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه،" وه‌رن باپێكه‌وه ئه‌م پرسیارانه له جه‌نابی كاك مسعود سه‌رۆکی پارتی بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ڵێ : كاركردن له‌گه‌ڵ مالكی گه‌یشتۆته بن به‌ست".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى يه‌كێتى ڕايدهگهيهنێت،" مادام مالكی دوژمنی كوورده بۆ هه‌ر ئێستا بڕیارێك ده‌رناکات كاک د.ڕۆژ كه جێگری یه‌كه‌می مالكی یه بۆ كار‌و باری ئابووری و ده‌ست ڕۆیشتووه له حکومه‌تی به‌غا، تاده‌ست له كاربكێشێته‌وه . به‌ڕاست ئه‌و ڕۆژه‌ی كه مالكی به‌یانی له‌سه‌ر داعش و پاراستنی خاكی عێراق خوێنده‌وه ئه‌وه كاك د.ڕۆژ بوو له ده‌ستی ڕاستی وه‌ستابوو ؟!".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه،" ئه‌گه‌ر وایه بۆ کاك ووشیار زێباری شه‌وو ڕۆژ له‌سه‌فه‌ره له ووڵاتانی كۆمکاری عه‌ره‌بی و ده‌ره‌وه بۆ كۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی و هاوكاری بۆ حکومهتهكهی مالكی تا نه‌ڕوخێ . بۆ ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵناگرێ . كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خاڵی سه‌رۆكه؟
كه مالكی ئه‌و پیاوه خراپه‌یه بۆ كاك مسعود ئه‌مر ناکات ده‌ستبه‌جێ د.فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كه‌له‌سه‌ر پشکی پارتی یه‌و به‌رپرسه له بودجه‌ی عێراق .. واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێ ؟
ئه‌ی بابكر زێباری - سوپاسالاری عێراق ئهوهتاخهریكی پلانی سه‌ربازی یه بۆ سه‌رخستنی سوپاكه‌ی مالكی .
ئه‌ی فازل به‌رواری خۆشهویستهكهو پاڵه‌وانه‌كه‌ی مالكی که‌پارتی یه‌و به‌رپرسی هێزی سوات(دژه تێرۆری) عێراقه ئه‌وه‌تاله جه‌نگی دژه داعشه بۆ مالكی".
له‌كۆتايى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاڵا تاڵه‌بانى په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى له يهرلهمانى عێراق، هاتووه"زۆرماوه بیڵێین ... كاتی دێت".