04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵى ئيسلامى په‌رله‌مانتارێكى له‌پۆسته‌كه‌ى دورده‌خاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی له هه‌لمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر و بووه هۆی كوژاری پاسه‌وانێكى ئه‌و حيزبه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌كۆمه‌ڵى ئيسلامييه‌وه، به"بزاڤ پرێس"ى ڕاگه‌ياند، به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مييه‌وه، كانديدێكى ده‌رچوى ئه‌و حيزبه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، له پۆسته"حيزبى"ه‌كه‌ى دور خراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى نزيك له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی به " بزاڤ پرێس"ی راگه‌یاندووه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه مه‌كته‌بی سیاسی ئاگاداری "زانا رۆستای" كردۆته‌وه‌له پۆسته‌كه‌ی"په‌يمانگاى كاديران" دوربخریته‌وه چونكه ناوبراو كه‌م ته‌رمه‌خم بووه له كوژرانی ئه‌و پاسه‌وانه.
چونكه له كاتی ته‌قه‌كردن له‌و پاسه‌وانه‌ى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ناوبراو له‌ویا بووه به‌ڵام هیچ شتێكی نه‌كردووه، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حيزبه بێده‌نگ بوونی ناوبراویان له‌و كاته به كه‌م ته‌رخه‌م زانیوه‌و بریاریان داوه له پۆسته‌كه‌ی دوری بخه‌نه‌وه‌و كتابی فه‌رمی بۆچووه به‌لاَم ناوبراو داوای كردووه رونكردنه‌وه‌ی زیاتری بده‌نێ.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى له‌و باره‌يه‌وه،"بزاڤ پرێس" په‌يوه‌ندى كرد به‌زانا ڕۆستايى يه‌وه، وناوبراو ڕايگه‌ياند،"ئێستا هيچ پۆستێكم نييه له‌كۆمه‌ڵ و خۆم ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆم بۆ په‌رله‌مانى عێراق ته‌رخان بكه‌م".
زانا ڕۆستايى پێشتر له‌ناو كۆمه‌ڵى ئيسلامى چه‌ند پۆستێكى گرنگى وه‌رگرتووه، له‌وانه، "به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن" و كۆتا پۆستيشى له‌په‌يمانگاى كاديرانى ئه‌و حيزبه بوزه.