04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕازیل به‌بردنه‌وه‌ی له كۆڵۆمبیا خۆی گه‌یانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین
له‌یارییه‌كی زۆر به‌هێزدا و له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی شانزه‌ی مۆندیالدا هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و كۆڵۆمبیا به‌یه‌كگه‌یشتن ، كه له كۆتاییدا به‌ڕازیل توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه بباته و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین وه له‌و قۆناغه‌شدا ڕوبه‌ڕوی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه . به‌ڕازیلییه‌كان له‌م یارییه‌دا ئاستێكی زۆر باشیان نیشان دا و توانیان هه‌ر زوو یه‌كه‌م گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی یاریزان تیاگۆ سیلڤا له خوله‌كی حه‌وت تۆمار بكه‌ن . گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات . له گێمی دووه‌میش هه‌ر به‌ڕازیل بوو توانی گۆڵ تۆمار بكات و له خوله‌كی 69 داوید لویز گۆڵی دووه‌می به‌ڕازیلی تۆمار كرد . هه‌ر چه‌نده له‌ڕێكه‌ی لێدانی سزا رۆدریگێز گۆڵی بۆ كۆڵۆمبیا تۆمار كرد بهلاَم ئه‌مه به‌س نه‌بوو تا كۆتایی به یارییه‌كه هات به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕازیل .
به‌م شێوه‌یه كۆڵۆمبیا ماڵئاوایی له مۆندیال كرد و به‌ڕازیلیش خۆی گه‌یانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و ڕوبه‌ڕوی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه .