04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆدریگێز گۆڵی شه‌شه‌می تۆمار كرد و ماڵئاوایی له‌مۆندیال كرد
له‌یاری نێوان به‌ڕازیل و كۆڵۆمبیا كه ئه‌نجام درا رۆدریگێزی گۆڵكاری مۆندیال تا قۆناغی هه‌شت توانی له‌م یارییه گۆڵێكی تر تۆمار بكات و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته شه‌ش گۆڵ و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی گۆڵكاران ده‌مێنێته‌وه .
به‌لاَم له كۆتایی یارییه‌كه كه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلچێك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕازیل به‌كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیاش ماڵئاوایی كرد ئیتر رۆدریگێزیش ده‌رفه‌تی گۆڵ تۆمار كردنی نه‌ما و ده‌بێت چاوه‌ڕی بكات تا مۆندیال كۆتایی بێت و بزانێت ئه‌وانه‌ی كه له دواوه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵكاران گۆڵی تر تۆمار ده‌كه‌ن یان نا .
له ئێستادا هه‌ر یه‌كه له میسی و نیمار و موله‌ر به تۆمار كردنی چوار گۆڵ له ڕیزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانن و هجگه له میسی ، موله‌ر و نیمار هه‌ڵبژارده‌كانیان سه‌ركه‌وتوون بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و ده‌رفه‌تی باشیان له‌به‌ر ده‌سته تا بتوانن ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان زیادتر بكه‌ن .