به‌پێى هه‌واڵێكى "سۆمه‌ريه‌نيوز"، ئه‌مڕؤ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى به‌يعه‌ت پێدراوى"داعش" برينداره.
"سۆمه‌ريه‌نيوز" له‌زارى حه‌يده‌ر شه‌رع نوێنه‌رى په‌رله‌مانى نێودهوڵهى تى بۆئاسايىش وئاشتى له‌عێراق، ڕايگه‌ياندوه،" هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشێكیان ئه‌نجامداوه له شاری قائیم له‌سه‌ر سنوری سوریا، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد و به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و به‌هۆیه‌شه‌وه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌قورسی برینداربووه".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه،" به‌غدادى پاش بريندار بونى له‌گه‌ڵ گروپێكى چه‌كدار، به‌ره‌و سوريا هه‌ڵهاتون".
سهرلهئێوارهى ئه‌مڕۆ حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتار لهسهرليستى ده‌وڵه‌تى ياسا هه‌واڵى برينداربونى "به‌غدادى" ڕاگه‌ياندبوو.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ"بزاڤ پرێس" له‌ئێستادا هه‌ندێك له‌چه‌كدارانى داعش، موسڵيان به‌جێ هێشتوه وبهروه وسوريا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌غدادى هه‌فته‌ى پێشوو له‌لايه‌ن گروپهچهكدارهكانهوه بهخهليفهى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"ى پێشوو هه‌ڵبژێردرا.