05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام و سیاسه‌ت دووچه‌مك و یه‌ك هه‌ڵوێست
ئه‌گه‌ر خۆمان ڕاستمان نه‌ناسی ئه‌و کاته زوو تێده‌که‌وین چونکه تێکه‌ڵیه‌ك دروست ده‌بێت له‌کاره‌کاندا (1)
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله الذي علم بالقلم ، علم الإنسان ما لم يعلم ، والصلاة والسلام على نبي الأمم ، سيدنا محمد الأجل الأكرم ، وعلى آله وصحبه ، ومن تبعهم بإحسان إلى اليوم الأعظم ، وبعد .
کاتێك دیراسه‌تی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ین کۆمه‌ڵه شتانێك زۆر زه‌ق و ڕوون ده‌بینرێت که خۆ که‌ڕ کردن له ئاستیان نادادگه‌ریه‌کی ڕوون نیشان ده‌دات. له‌گه‌ڵ بێ ئاگای ئه‌و که‌سه‌ی که به‌شێوه‌یه‌ك ناوزه‌ندیان ده‌کات پێچه‌وانه‌یه له‌وه‌ی که له شه‌رع خۆیدا هاتووه! له‌وانیه بڵێن ئه‌ی باشه ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌م کاره ده‌کات؟ وه‌ڵامه‌که‌ی زیاتره له یه‌ك هۆکار... هۆکاره‌کان زۆرن، به‌ڵام ده‌توانین کورتیان بکه‌ینه‌وه له چه‌ند دێڕێک‌دا وه یان بیان که‌ین به‌چه‌ند کۆمه‌ڵێکه‌وه له‌وانه:
1-نه‌شاره‌زای و تێنه‌گه‌شتن له ده‌قه شه‌رعیه‌کان.
2-هه‌بوونی شاره‌زایه‌کی زۆر که‌م که نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ڕاده‌ی ده‌رك به مه‌سه‌له‌کان بکات.
3-ده‌ستی ناحه‌زانی ئیسلام که به‌بێ گوێدانه حوکمه سه‌ره‌کیه‌کان ڕه‌دی ده‌کاته‌وه.
4-هه‌بوونی دووڕوو له‌نێو مسوڵماناندا که به‌شێوه‌كی نادیار زۆر جار کاره‌کان ده‌کات، وه ئه‌م خاڵه‌ش هه‌ماهه‌نگیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ خاڵی پێشوودا.
5-کاریگه‌ری ناحه‌زانی ئیسلام له‌سه‌ر مسوڵمانان ئه‌مه‌ش له هه‌ندیك که‌سدا ده‌رده‌که‌وێت که به‌شێوه‌یه‌کی وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بووه زۆر جار ڕاستیه‌کان نابینێت.
وه زۆرێکی تریش... بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ڕۆنه‌چین له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بیرۆکانه‌دا وه‌یان هۆکارانه‌دا پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی واقعی هه‌یه له‌سه‌ر خودی ئیسلام خۆی وه تێڕوانینمان بۆ بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی قوڵ هه‌رچه‌ند به بڕوای ئێمه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان به ئینسافه‌وه تێڕوانینێکی خێراش بکه‌ن له‌سه‌ر ئیسلام زۆرینه‌ی ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت... به‌ڵام که له ئه‌رزی واقیعدا ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌وه به‌بیر دێنێته‌وه که دیاره به‌و چاوه‌وه ئه‌و تێڕوانینه نه‌کراوه، وه‌یان کراوه‌و به‌ڵام یه‌کێك له‌و هۆکارانه هه‌یه که له پێنج خاڵدا کورتمان کرده‌وه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی که ڕۆژانه به‌رگۆێمان ده‌که‌وێت له چه‌نده‌ها ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ك میدیاکان و سایته‌کان و ده‌وروبه‌رمان پێویستمان به وورد بوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له خودی ئیسلام خۆی نه‌ك سه‌یری ده‌می خه‌ڵك کردن و بزانین کێ ڕاست ده‌کات له‌کاتێکدا خۆمان ڕاست نه‌ناسین، چونکه ئه‌گه‌ر خۆمان ڕاستمان نه‌ناسی ئه‌و کاته زوو تێده‌که‌وین چونکه تێکه‌ڵیه‌ك دروست ده‌بێت له‌کاره‌کاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاستمان ناسی ئه‌وکات پێوه‌رێکمان پێ یه بۆ گفتوگۆکانی ده‌وروبه‌رمان هه‌رکه بیرۆکه‌یه‌ك درا به گوێماندا پێش ئه‌وه‌ی بده‌ین به‌لا ملمانداو ئه‌شهه‌دوی بۆ بکه‌ین ده‌یده‌ین له‌و پێوه‌ره، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو له‌و تاقیکردنه‌وه ئه‌وکات به‌بێ ده‌مارگیری لێی وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر کابراش خۆی بۆخۆی چاك نه‌بوو..وه گه‌ر له پێوه‌ره‌که ده‌رنه‌چوو شایانی ڕه‌د کردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کابرایه‌کی چاکیش ئه‌و فکره‌ی دابێت به‌به‌ر گوێمان. چونکه مرۆڤه‌کان شایه‌نی هه‌ڵه‌ن ناکرێت ئێمه هه‌ر به‌سیماو ڕواڵه‌ت بخه‌ڵه‌تێین، چونکه ئه‌گه‌ر وابوو ناگه‌ینه مه‌به‌ست هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕێگه‌دا وه‌یان نیوه‌ی ڕێگه‌دا په‌کمان ده‌که‌وێ و هه‌موو ڕێسه‌که‌مان ده‌بێته‌وه به‌خوری. وه مرۆڤی مسوڵمان ئه‌گه‌ر ڕاست بکات له‌گه‌ڵ خوای خۆی و دینه‌که‌یدا ده‌بیت لێ ببڕێت بۆی نه‌ك ته‌نها به ووته به‌ڵکو به کرده‌وه‌ش وه ئه‌و لێبڕانه چۆن ده‌رده‌که‌وێت له کۆمه‌ڵه شتانێکدا یه‌كێك له‌وانه گه‌ڕانه به‌دوای ڕاستیداو خۆ پڕ چه‌ك کرنه، له زانیاریه ئاینیه‌کاندا، وه‌گه‌ر وامان نه‌کردوو پشتگوێمان خست ئه‌وکات ناڕاستیمان ده‌رده‌خات به‌رانبه‌ری. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر عوزر نه‌بوو له‌م پشتگوێ خستنه چونکه بارودۆخی مرۆڤه‌کان جیاوازن وه خوای گه‌وره‌ش دوای زیاتر له توانای خۆمانی نه‌کردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا][1]. وه زانیاری ئاینی گرنگیه‌کی یه‌کجاری هه‌یه له ژیانی مرۆڤه‌کاندا بۆیه ده‌بینین له شه‌رعیشدا زۆر پێداگری کراوه له‌سه‌ر فێربوون و فێرکای وه قورئان خۆی بۆ خۆی شایه‌تحاڵی ئه‌م ڕاستیه‌یه وه ئاشکرایه یه‌که‌م ئایه‌ت که دابه‌زی به بخوێنه ده‌ستی پێ‌کرد وه‌ك ده‌فه‌رموێ [اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ][2] وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌شدا زۆر جار ته‌ئکید له‌سه‌ر خوێندن کراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێ [من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين][3] باسه‌که‌مان له‌سه‌ر عیلم نی یه وه ئاشکرایه به‌ڵگه زۆر زۆرن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسلام هانمان ده‌دات بۆ فێربوون و به‌دواچونی ڕاستیه‌کاندا وه هه‌تا له کتێبه زۆر به‌نرخه‌که‌ی ئیمامی بوخاریدا به‌شێکی تێدایه به‌ناوی (العلم) زانیاری که کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تێدان له‌سه‌ر عیلم و زانیاری. له‌به‌ر چی ئه‌م باسه‌مان هێناوه ناو ئه‌م ووتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵی نه‌که‌ین له ئاستی فێربووندا چونکه گرفتی زۆرینه‌ی کێشه‌کان له دووریمان له زانیاریه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر مسوڵمانه‌کان هه‌موویان خۆیان پێداگریان بکردایه له‌سه‌ر فێربوون و به‌دواچونی زانیاریه‌کان ڕۆژه‌که نه‌ده‌گه‌شته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا‌و هه‌رکه‌س بێت و به‌ناو دینه‌وه گومان بۆ دین دروست بکات! ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان بن تا کۆتایی ئه‌م باسه ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێکی باش به پشتیوانی خوای گه‌وره. بۆ خۆ پڕ چه‌ك کردنمان له‌سه‌ر ئه‌م په‌یامه پاکه ده‌بێت به‌ردوام له هه‌وڵ و بره‌وداندا بین، بۆ زیاتر زانیاری ڕاست و دروست له‌سه‌ر قورئان، فه‌رمووده‌کان، وه‌هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ی تر که له ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن وه‌ك کۆڕه‌وی زانایان، هاوشێوه (القیاس) وه‌هه‌روه‌ها عاده‌تی خه‌ڵی (العرف) وه له‌م کتێبه‌دا به‌کورتی هه‌موو ئه‌و بنه‌مان سه‌ره‌کیانه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له‌و ئایه‌تانه‌ی که بڕیاریان تێدایه حوکم وه‌هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌کانیش (الایات الاحکام و الاحادیث الاحکام) له کۆتایی ئه‌م کتێبه‌دا چیمان ده‌ست ده‌که‌وێت زانیاریه‌کی پوخت له‌سه‌ر ئیسلام و هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌که‌یه‌کانی که پێنجن وه‌ك:
1-قورئان.
2- سونه‌ت، فه‌رمووده‌کان.
3-کۆڕه‌وی زانایان (الاجماع).
4-هاوشێوه‌بوون (القیاس).
5- خوڕه‌وشت و عاده‌تی خه‌ڵکی (العرف).
ئه‌م پێنجه بنه‌ڕه‌یتن خۆمان بۆخۆمان پێویسته شاره‌زایمان له‌سه‌ریان هه‌بێت وه‌هه‌روه‌ها به‌شاره‌زا بوون له‌و بنه‌مایانه خۆی بۆخۆی وه‌ڵامێکیشه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ئیسلام و سیاسه‌ت دوو شتی لیك جیاوازن مسوڵمان ده‌بیت که‌نار گیر بێت و هه‌ریه‌که‌و بۆخۆی له‌ماڵی خۆی نوێژ‌و عیباده‌تی خۆی بکات و قوڕوقپ لێی دابنیشێ ! ئیتر هه‌رکه‌س دێت هه‌رچی ده‌کات له‌ژێر هه‌رناوێکدا مافی خۆیه‌تی به‌ڵام تۆ هیچ مافی ده‌ستێوه‌ردانت نی یه، ئه‌مه سیاسه‌ته بڤه‌یه‌و نابێت توخنی بکه‌ویت! وه‌هه‌ندێك زۆر لێزانه‌تر ده‌یڵێن ده‌ڵێن: ئیسلام ئاینێکی پاکه نابێت تێکه‌ڵاوی سیاستی بکه‌یت چونکه سیاسه‌ت پیس و درۆیه؟! وه‌ڵامه‌که‌شی ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنجه‌وه بدرێت ناپاکی خۆیان ده‌رده‌خات چونکه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌وان پێڕه‌وی ده‌که‌ن دیاره درۆ‌و پیسه هه‌روه‌ك خۆیان به‌و شێوه ناوی ده‌به‌ن. به‌ڵام بێگومان سیاسه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌کانی له قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌ڵ ده‌هێنجرێت جا له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ درۆ‌و ناپاکیدا یه‌کناگرنه‌وه. چۆن ده‌کرێت به‌ناوی دینه‌وه سیاسه‌ت بکرێت به‌ڵام له‌سه‌ر درۆ‌و ناپاکی. بێگومان نه‌شیاوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت جا گه‌ر خۆمان بۆخۆمان ڕۆشتینه ناو وورده‌کاریه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت وه ئومێد ده‌که‌ین له‌م کتێبه‌دا بتوانین هه‌ندێك له‌و ڕاستیانه بخه‌ینه ڕوو. وه‌هه‌روه‌ها له کۆتایی باسه‌که‌شدا به‌کورتی باس له سیاسه‌تی ئیسلامی و بنه‌ماکانی ده‌که‌ین. واته ئه‌م کتێبه‌ی که له‌به‌ره‌ستاندایه سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی له خۆ ده‌گریت:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م: بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیسلام.
ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م: هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رمووده ئه‌وانی که بڕیار حوکمیان تێدایه.
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م: سیاستی شه‌رعی.
هه‌رچه‌ند به‌تێگه‌شتن له دووته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م خۆی بۆخۆی ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌میشی لێ تێده‌گه‌ین به‌ڵام ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش وه‌نه‌بێ هه‌روا وازی لێهێنرابێت به‌ڵکو چه‌نده‌ها کتێبی تایبه‌تی له‌سه‌ر دانراوه‌و به‌جوانی باس کراون. وه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی ئیسلام و وه مێژووی پڕشکۆی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمان (ص) تا کۆتایی و ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. وه بۆ جه‌خت خسته سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه باسه پشت ده‌به‌ستینه کۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌ك له کۆتایی کتێبه‌دا نوسراون وه بۆ مانای زۆر له ئایه‌ته قورئانیه‌کانیش ته‌فسیری ئاسان بۆ تێگه‌شتنی قورئان به‌کار دێنین.
[1] سوره‌تی البقرة ئایه‌تی 286
[2] سوره‌تی العلق ئایه‌تی 1
[3] ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی کردووه