05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کودەتای ١٩٧١ لە تورکیا و سیاسەتی حکومەتی کودەتا بەرامبەر کێشەی کورد
پيشه‌كى
ده‌وڵه‌تی توركیا له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دروست بوو ، وه بوو به میراتگری ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته ، له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كاتێك كه ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته شكستی هێنا كه له به‌ره‌ی میحوه‌ر بوو ، به‌گشتی شكستیان خوارد ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی دابه‌شبونی چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی جیهان ، یه‌كێك له‌و ئیمپراتۆریه‌تانه‌ش ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بوو ، كه له ناوچه‌كانی باكوری ئه‌فریقا و به‌شێكی ئه‌وروپا و ئاسیا پێكهاتبوو ، كاتێكیش كه شكستیخوارد چه‌ندین ده‌وڵه‌تی لێ جودا كرایه‌وه ، و ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای ئێستاش كه له ساڵی ( ١٩٢٣ز) دروستبوو به میراتگری ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته داده‌نرێت ، كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ( مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك )ه‌وه دامه‌زرا ، ئه‌م ده‌وڵه‌ته سیسته‌می عه‌لمانیه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئیمپراتۆریه‌تێكی ئیسلامی دا دامه‌زراند ، و ده‌وڵه‌تی توركیا به درێژای كاته‌كانی تا ئێستا به چه‌ندین قۆناغی نشێودا تێپه‌ڕیوه ، به تایبه‌ت له ڕوی سیاسیه‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تایدا به زیره‌كی و به‌توانای (مسته‌فا كه‌مال)ه وه هاته‌دی ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه توانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بڕوخێنێت و ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یماننان نه‌هێڵێت له توركیا ، له‌مه به‌دواوه له ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابوی به نه‌ته‌وه غه‌یره توركه‌كان پاشگه‌ز بویه‌وه ، ته‌نانه‌ت تا كۆتای ژیانی له ساڵی (١٩٣٩ز) ته‌وای ئازادیه‌كانی تاكه كه‌سیشی به‌ر ته‌سك كرده‌وه ، هه‌ر له‌ژیانی ئازادی ئاینیه‌وه بگره تا ئازادی سیاسی و كلتوری و مافی ئاخاوتنی خه‌ڵكی توركیا ، به‌مه‌ش بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراند كه له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می تۆتالیتاری بوو كه هه‌ر كات كێشه‌یه‌ك بهاتبایه‌ته پێش ئه‌وا ته‌نها زمانی هێز و چه‌كی به‌كار ده‌هێنا نمونه‌ش هه‌موو ئه‌و كوده‌تایانه‌یه كه له ساڵه‌كانی ( ١٩٦٠ ، ١٩٧١ ، ١٩٨٠ز) ڕوییاندا ، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای شكستهێنانی چه‌ندین هه‌وڵی كوده‌تا له‌و وڵاته‌دا ، له ساڵی ( ١٩٤٦ز) كاتێك كه ( پارتی دیموكرات ) دروستبوو له لایه‌ن (عه‌دنان مه‌نده‌ریس و هاوڕێكانی ) به‌مه‌ش هه‌ندێك ئازادی فه‌راهه‌م بوو به‌ڵام ئه‌م پارته‌ش نه‌یده‌توانی به هیچ شێوه‌یه‌ك له و سیسته‌مه لابدات كه به ( بنه‌مای كه‌مالیزم ) ناسراوه ،به تۆمه‌تی لادان له‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی ( ١٩٦٠ز) به كوده‌تایه‌ك كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتیان هێنا ، عه‌دنان مه‌نده‌ریس و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیان كه‌وتنه به‌ر ڕه‌حمه‌تی پۆستاڵه‌كانی سوپا و په‌تی سێداره‌و كونجی زیندان بوو به نسیبیان.
ئاشكرایه كه یه‌كێك له‌و نیشتیمانه‌ی كه له ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزاندا له ساڵی ( ١٩٢٣ ز ) به‌سترا ، بڕیاری دروستكردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر خاكی به‌شێكی كوردان دا ، و وه ته‌واوی خاكی كوردان له نێوان چوار ده‌وڵه‌تی ( عێراق و ئێران و توركیا و سوریا ) دا دابه‌شكرا ، و تا هه‌نوكه‌ش ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌رده‌وامن.
وه یه‌كیك له‌و پارچه‌ی خاكی كوردستان كه ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێمه‌یه به‌شی باكوری خاكی كوردستانه كه به ( باكوری كوردستان )ناسراوه ، وه یه‌كیك له‌و كێشه به‌رده‌وامه‌ش كه به‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌ی گرت‌و تا هه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامه كێشه‌ی كوردانی ئه‌و وڵاته‌یه كه به ( كێشه‌ی كورد ) ناسراوه له‌و وڵاته ، كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه و پێویستی به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، چونكه تا هه‌نوكه‌ش كورد له‌و وڵاته بێ ناسنامه و به‌هاوڵاتی نه‌ك پله دوو به‌ڵكو به ( توركی وه‌حشی یان توركی چیای ) یان پێده‌ڵێن ، وهیچ ئاماژه‌یه‌كی ئینسانی به‌م مرۆڤانه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی توركیا نه‌دراوه له ڕوی ( كلتوری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و زمان و...هتد ) و ئێمه هه‌ڵمان داوه كه ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تای هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی سروشتی ئه‌م كێشه بكه‌ین ، كه هه‌ر له‌سه‌رتای دروستكردنی كۆماره‌كه‌وه له‌گه‌ڵیدا دروست بووه كه بووه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندی شۆڕشی چه‌كداری و سیاسی و تا ئێشتاش به ڕێبه‌رایه‌تی ( په‌كه‌كه) به‌رده‌وامه له و ووڵاته ، كه كورد له ( ٢٠% ) ی توركیا پێك ده‌هێنێت و له دروستبوونی كۆماره‌وه و دروستبونی كێشه‌كه‌وه زیاتر له چه‌ندین هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنان كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌رو بێ حاڵ و ماڵ و ڕاگوێزراون تا ئێستاش كوشت‌و بڕی كوردان به‌رده‌وامه.
پێكهاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه: بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان بۆ سێ به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌شكردوه ، و كه به پێشه‌كییه‌كی باسه‌كه‌مان ده‌ست پێ ده‌كات و به گه‌یشتن به ئه‌نجامێك ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان كۆتای دیت ، وه‌به‌م شێوه‌یه دابه‌شمان كردووه:
به‌شی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له دووباس پێكهاتووه ، باسی یه‌كه‌م ، سه‌رهه‌ڵدانی فره‌حیزبی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی سیاسی له توركیا.و له باسی دووهه‌مدا باسی باروودۆخی توركیا مان كردووه له (١٩٦٠_١٩٧٠ز) له‌و وڵاته‌دا , به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كامان به‌سه‌ر باسی دا دابه‌شكردووه و كه باسی یه‌كه‌م باسێكی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تای ( ١٩٧١ز) له وڵاته‌دا كردوه ، و له باسی دووه‌مدا باسی بارودۆخی كوده‌تای ساڵی (١٩٧١ ز) و ده‌ره‌نجامه‌كانی مان كردوه , به‌شی سێهه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان له دوو باس پێكهاتووه كه له باسی یه‌كه‌مدا باسی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كورد ، و هۆكاره‌كانی و ئه‌و شۆڕشانه‌مان كردووه ، كه له‌ماوه‌ی دروستبونی كۆماره‌كه‌وه دروستبوه تا له ساڵی ( ١٩٧٠ز ) ، له باسی دووهه‌میشدا سروشتی كێشه‌ی كوردمان خستۆته ڕوو له سایه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا چیه‌كان و (سیاسه‌ت یاخود هه‌ڵوێستی ) ی كوده‌تاچیه‌كان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد و بارودۆخی كوردستان دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تای ساڵی ( ١٩٧١ز ).
گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له لێكۆلێنه‌وه‌كه‌دا به‌كارم هێناوه : سه‌رچاوه كوردیه‌كان وه‌ك ( ئیریك جه‌ی زوجه‌ر،مێژوی توركیای هاوچه‌رخ،و:پ.ی.د.یاسین سه‌رده‌شتی، ئیسماعیل بێشكچی،كورد‌و كوردستان نامه‌یه‌ك بۆ یونسكۆ،و:موكری ، عبدولڵه ئۆجه‌لان،به‌رگریكردن له گه‌لێك،و:لوقمان عبدولڵه، كرێس كۆچێرا،كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌مدا،و:حمه كریم عارف
سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك (یوسف ئیبراهیم الجهانی،لعقول فی تركیا)
گرفت و كێشه‌كانی لێكوڵێنه‌وه‌كه : بێگومان له كاتی ده‌ستكردن به نوسینی هه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ك چه‌ندین كێشه‌ت دێته ڕێگه ، و به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد و به‌زمانی كوردی بێت ، چونكه ئێمه به هۆی لاوازی یاخود نه‌زانینی زمانه‌كانی ( ئینگلیزی و توركی و فارسی و عه‌ره‌بی )ه‌وه بۆیه كێشه‌ی وه‌رگێرانمان بۆ دروستبووه ، و به‌مه‌ش نه‌مان توانیوه بگه‌ین به زۆربه‌ی سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌كانی باسكردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان ، و یه‌كێكی تریش له كێشه‌كانمان ئه‌وه‌بوو كه نه‌مانتوانی وه سه‌ردانی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان بكه‌ین بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و باسكردنی كێشه‌كه و ناسینی كێشه‌كه له زمانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له نزیكه‌وه .
گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌كه : گرنگی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه یاخود باسی بارودۆخی توركیا له‌وه‌دایه كه به‌رده‌وام توركیا له ئاڵۆزیدا بووه ، له ڕوی سیاسی و ئابوریه‌وه ، به‌هۆی ئه‌و كوده‌تا و ململانێ ئیقلیمی و جیهان كه بۆ توركیا هاتۆته پێش ، و به‌رده‌وام ئه‌و وڵاته تا هه‌نكوكه‌ش نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه و هیچ كات ئیراده‌یه‌كی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردندی كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته و كێشه‌ی كورد نه‌دراوه ، و به‌رده‌وام هه‌وڵدراوه كه به كوده‌تا یاخود به هێزی سه‌ربازی ئه‌م كێشانه یه‌كلای بكه‌نه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ئه‌م كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه ، به‌ڵكو باردۆخی وڵاتی قۆناغ بۆ قۆناغ به‌ره‌و دواوه بردووه ، و كێشه‌كانی هێنده‌ی تر ئاڵۆزكردووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه تا ئێستاش به‌رده‌ومبێت.
ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه : ئامانجمان خستنه‌ڕووی بارودۆخی سیاسی توركیا و سروشتی كێشه‌ی كورده له باكوری كوردستان و خزمه‌تێكی بچوك‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردیه سه‌باره‌ت به‌م وڵاته و زیاتر ناساندی كێشه‌ی كورد به نه‌وه‌كانی داهاتووی وڵاتمان.
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێم ئه‌وه‌یه كه هیچ نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ئاسته‌نگ نابێت ، له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له نوسینی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌مان بوبێ ئه‌وه بووه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه نوسراون زۆریش سنوردارن و تا ڕاده‌یه‌كیش كه‌من ، ئێمه هه‌وڵمان داوه به گوێره‌ی توانا ده‌ستیان بخه‌ین ماوه ته‌وه بڵێم كه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به بێ كه‌م و كوڕی نابێ ، هیواداریشین له‌م كه‌م و كوڕیانه‌ش بمان به‌خشن ، هه‌روه‌ها هیوا خوازم خزمه‌تێكمان به بواره‌كه‌ی خۆمان كردبێ.