05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەحكامەكانی ڕۆژوو بۆ ئافرەتێك كە حامیلە بێ و ئافرەتی شیردەر بێ
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمدٍ وعلى آله وصحبه.
خاڵی یەكەم:
ئافرەتی حامیلەوئافرەتێكیش كە شیری خۆی بە منداڵ بدات، ئەگەر ڕۆژووگرتن زەرەری بۆ جەستەی خۆیان یان منداڵەكەیان هەبوو، یان ترسی ئەوەی هەبوو كە ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی شیر بۆ منداڵەكەی، ئەوە دروستە بۆی بەڕۆژوو نەبێ، ئەمەش زانایانو شەرعناسان یەكدەنگن لەسەری (1).
بەڵگەش بۆ ئەوە:
پێغەمبەر علیه السلام فەرموویەتی:
««إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ وَضَعَ عَنْ الْمُسَافِرِ شَطْرَ الصَّلَاةِ، وَعَنْ الْمُسَافِر والْحَامِلِ وَالْمُرْضِعِ الصِّيَامَ»ا».
واتە: «خوای پەروەردگار لەسەر موسافیر نیوەی نوێژی لابردووە، وە بۆ موسافیرو ئافرەتی حامیلەو شیردەریش رۆژووی لابردووە»(2).
ئەوەی لە فەرموودەكەوە وەردەگیرێ:
ئەوەیە هەروەكو چۆن موسافیر ڕۆژووی لەسەر فەرز نییە، بەهەمان شێوە ئافرەتی حامیلەو شیردەریش ڕۆژوو گرتنی لەسەر فەرز نییە.
خاڵی دووەم:
پێویستە لەسەریان(واتە ئافرەتی حامیلەو شیردەر) كەفاەكەی بدەن، واتە ئەمانیش تەنها فیدیە دانیان لەسەرەو قەزاكردنەوەیان لەسەر نییە.
بەڵگەش بۆ ئەوە:
یەك:
«عَبْدِ اللَّهِ»كوری« عَبَّاسٍ»:
« الْحَامِلُ وَالْمُرْضِعُ إِذَا خَافَتَا أَفْطَرَتَا وَأَطْعَمَتَا كل يوم مسكينًا، وَلاَ قَضَاءَ عَلَيْهِمَا».
واتە: «ئافرەتی حامیلەو شیردەر ئەگەر ترسان لەوەی كە ڕۆژووگرتن زەرەری بۆیان هەیە، ئەوە دروستە بۆیان ڕۆژوو نەگرنو بۆ هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك بدەن، قەزاكردنەوەیان لەسەر نییە»(3).
دوو:
«نافِع» دەیگێرێتەوە كە پرسیار كرا لە« عَبْدِ اللَّهِ »كوری«عُمَرَ»:« تُفْطِرُ وَتُطْعِمُ مَكَانَ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا مُدًّا مِنْ حِنْطَةٍ بِمُدِّ».
واتە: «ڕۆژوو ناگرێت و بەرامبەر هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدات، كە مودێك لە گەنم دەكات»(4).
سێ:
هەروەها« عَبْدِ اللَّهِ »ی كوڕی«عُمَرَ» دەفەرمووێ:«الْحَامِلُ وَالْمُرْضِعُ تُفْطِرُ وَلاَتَقْضِيَ»
. واتە: «ئافرەتی حامیلەو شیردەر دەتوانن ڕۆژوو نەگرن، قەزاشی ناكەنەوە»(5).
چوار:
«نافِع» دەیگێڕێتەوە دەفەرمووێ : خێزانەكەی« عَبْدِ اللَّهِ »ی كوڕی«عُمَرَ» لە مانگی ڕەمەزان دا حامیلە بوو ، ئەویش پێی فەرموو:« أَفْطِرِيِ وَأَطْعِمِي عَنْ كُلِ يَوْمِ مِسْكِيْنَا وَلَا تَقْضِيْ ».واتە: «ڕۆژوو مەگرە، لەبیری هەر ڕۆژێك خواردنی ژەمێك بدە بە هەژارێك، ئیتر ڕۆژووەكەشت قەزا مەكەرەوە»(6).
پێنج:
هەروەها «نافِع» دەیگێڕێتەوەو دەفەرمووێ:«كَانَتْ بِنْتُ لـإِبْنِ عُمَرَ تَحْتَ رَجُلِ مِنْ قُرَيْشِ وَكَانَتْ حَاْمِلًا فَأَصَاْبَهَاْ عَطَشٌ فِي رَمَضَان , فَأَمَرَهَا إِبْنُ عُمَرِ أَنْ تُفْطِرَ وَتَطْعِمَ عَنْ كُلِ يَوْمِ مِسْكِيْنًا» .واتە: «كچەكەی « عَبْدِ اللَّهِ »ی كوڕی«عُمَرَ» خێزانی پیاوێكی قورەیشی بوو، دووگیان بوو، لە مانگی ڕمەزان دا بەڕۆژوو بوو توینێتی زۆری بۆ هێنا، «عَبْدِ اللَّهِ» فەرمانی پێكرد بە ڕۆژوو نەبێو بۆ هەر ڕۆژێ خواردنی هەژارێك بدات»(7).
كەواتە: بەپێی ئەم بەڵگانەی كە باسكران ئافرەتی حامیلەو شیردەر فیدیە دانیان لەسەرە، نەك قەزاكردنەوە.
===================================
(1)
صحيح فقه السنة، وأدلته وتوضيح مذاهب الأئمة- تأليف: أبو مالك كمال بن السيد سالم- جزء الثاني- كتاب الصيام- (ص125).
(2)
حديث حسن : سنن ابن ماجه - كتاب الصيام باب ما جاء في الإفطار للحامل والمرضع - حديث : 1663. السنن الصغرى - الصيام: ذكر اختلاف معاوية بن سلام وعلي بن المبارك في هذا الحديث - حديث : 2250. السنن الكبرى للنسائي - كتاب الصيام - الحث على السحور - ذكر اختلاف معاوية بن سلام وعلي بن المبارك في هذا الحديث، حديث : 2545. قال الشيخ الألباني:حديث حسن ،أنظر صحيح وضعيف سنن النسائي - (5 / 418/2274).
(3)
المنتقى لابن الجارود - كتاب الصيام-باب الصيام - حديث : 368. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر صحيح أبي داود - (7 / 84/2007).
(4)
موطأ مالك - كتاب الصيام- باب فدية من أفطر في رمضان من علة - حديث : 680.السنن الكبرى للبيهقي - كتاب الصيام- باب الحامل والمرضع إذا خافتا على ولديهما أفطرتا وتصدقتا عن كل - حديث : 7593.
(5)
سنن الدارقطني - كتاب الصيام-باب طلوع الشمس بعد الإفطار - حديث : 2092. وصححه.
(6)
سنن الدارقطني - كتاب الصيام-باب طلوع الشمس بعد الإفطار - حديث : 2095. سنن الدارقطني - كتاب الصيام- باب طلوع الشمس بعد الإفطار - حديث : 2096. قال الشيخ الألباني: وإسناده جيد، انظر إرواء الغليل - (ج 4 / ص 20).
(7)
سنن الدارقطني - كتاب الصيام- باب طلوع الشمس بعد الإفطار - حديث : 2096 . قال الشيخ الألباني: إسناده صحيح.