05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رجه‌نتین به به‌ردنه‌وه‌ی له به‌لجیكا خۆی گه‌یانده چوارگۆشه‌ی زێڕین
له یاری سێیه‌می قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی به‌ڕازیل هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و به‌لجیكا روبه‌ڕوی یه‌ك بوونه‌وه . كه ئهرجهنتینهكان به تاكه گۆڵه‌كه‌ی هیگواین یارییه‌كه‌یان برده‌وه و خۆیان گه‌یانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
هه‌رچه‌نده به‌لجیكا له سه‌ره‌تای مۆندیال به به‌هێزی ده‌ركه‌وت و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت بهلاَم نه‌یتوانی له به‌رده‌م تانگۆكان نمایشێكی باش نیشان بدات و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و ه یه‌كجاری ماڵئاوایی له مۆندیال كرد .
هه‌ر له سه‌ره‌تای یارییه‌كه و له خوله‌كی هه‌شت هیگواین ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه و تاكه گۆڵه‌كه‌ی تانگۆی تۆمار كرد . بهلاَم ئانخێل دی ماریا به‌ر لێدانێك كه‌وت و به‌هۆی سه‌ختی لێدانه‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له یارییه‌كه له كورسی یه‌ده‌ك دانیشت .
پاش گه‌یشتنی ئه‌ڵمانیا و به‌ڕازیل ئه‌رجه‌نتین سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌یه خۆی گه‌یانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین .