03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محەممەد تۆفێق رەحیم " بۆ یهكێتی ئێمە ناکەوینە ناو شەڕە قسە
روونكردنهوهكهی نووسینگهی كۆسرهت رهسوڵ جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، كاردانهوهی خێرای بزوتنهوهی گۆرانی لێدهكهوێتهوه و ههڵسوڕاوێكی باڵای بزوتنهوهی گۆران رایدهگهیهنێت ئهوان یاری بهئاگر ناكهن و ناشكهونه شهره قسه.
لهم بارهوه محەممەد تۆفیق رەحیم، لە وەڵامی راگەیاندنی نووسینگەی کۆسرەت رەسوڵ و ئەو هۆشداریانەی، کە داویەتیە بزووتنەوەی گۆڕان، دهڵێت "ئێمە هیچ وەڵامێکمان بۆ ئەو راگەیاندنە نییە، ئێمە باسی هەرشتێکمان کردبێت هەموویمان بە دۆکیۆمێنت هەیە و ئەوانیش ئازادن، چۆن وەڵام دەدەنەوە با بیدەنەوە".
محەممەد تۆفێق رەحیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی گۆڕان، كه لێدوانی بۆ رووداو داوه دهشڵێت"ئێمە هیچ بەرنامە و پرۆگرامێکمان نییە بۆ شکاندنی یەکێتی، تەنها راستییەکانمان گوتووە و بەردەوامیش دەبین لە دەربڕینی راستیەکان".
ئێمە هیچ بوختانێکمان بۆ یەکێتی نەکردووە
سەبارەت بە هۆشداری نووسینگەی کۆسرەت رەسوڵ، کە دەڵێت "با گۆڕان یاری بە ئاگر نەکات"، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان، گوتی "ئەوان کەیفی خۆیانە چی دەڵێن با بیڵێن، ئێمە ناکەوینە ناو شەڕە قسە لە گەڵ ئەوان، رای خۆمان گوتووە و دەیڵێین. ئەوانیش ئازادن چی دەڵێن، با بیڵێن".
لە بارەی ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە" گۆڕان تۆمەت و درۆ و هەواڵی هەڵبەستراو دەخاتە پاڵ یەکێتی"، محەممەد تۆفیق گوتی "ئێمە هیچ بوختانێکمان بۆ یەکێتی نەکردووە و هەموو ئەو شتانەی، کە گوتراوە تەواون. ئەوان، کە دەڵێن بوختانە با بیڵێن و ئازادن هەرچییەک دەڵێن".
دەربارەی ئەوەی، کە ئایا گۆڕان دەست وەردەداتە کاروباری ناوخۆی یەکێتی، محەممەد تۆفیق رەحیم، گوتی "ئێمە هیچ دەستمان نەخستۆتە نێو کاروباری یەکێتیەوە، بەڵکو تێبینیمان لەسەر ئەو هەڵوێستەیە، کە لە پەرلەمان دەریان بڕیووە. گۆڕانیش ئازادە رای خۆی هەبێت، هەروەها هەموو لایەنەکان پێویستە هەڵوێست وەربگرن سەبارەت بەو پرسەی لە پەرلەمان هاتە پێشەوە، ئەوانیش ئازادن با وەڵام بدەنەوە"