06/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌ريلان: سعودییه پشتیوانی داعش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مریکا وتورکیا چه‌کیان پێ ده‌ده‌ن
له‌به‌رامبه‌ر هێرشى چه‌كدارانى"داعش" بۆسه‌ر هه‌رێمى كوبانێ موراد قه‌ريلان ڕايگه‌ياند، مه‌ترسييه‌كۆمه‌ڵكوژى له‌ئارادايه.
موراد قه‌ريلان ئه‌ندامى كۆميته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى PKK ڕايگه‌ياندوه، بانگه‌وازیم بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان ئه‌وه‌یه ؛ ئه‌م دۆخه وکێشه‌کانی رۆژئاوا PYD و ئه‌لپارتی تێپه‌راندووه . کێشه‌ی رۆژئاوای کوردستان ئیدی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه . ده‌بێت ئیدی له‌وێ هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بدرێت.
هه‌روه‌ها وتيشى: ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌کۆبانێ به‌سه‌دان که‌س یانیش هه‌زاران که‌س بمرێت ،ئه‌وا وێژدانمان قبول ناکات. له‌و باوه‌ڕه‌دام ویژدانی ئه‌ویش قبوڵی ناکات. بۆیه ده‌بێت ئابڵوقه له‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵگرن. ده‌بێت ئیدی ئه‌و ئاسته‌نگیانه له‌نێوان رۆژئاوا ــ باشوور نه‌مێنن. ئیدی خاوه‌نداری له‌و گه‌له بکه‌ین.
قه‌ريلان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ داعش له‌ته‌نیشت تورکیا کۆڵکوژی ئه‌نجامده‌دات، به‌رپرسیاری ئه‌مه ده‌وڵه‌تی تورک ، ئه‌مریکا و سعودییه‌ن، عه‌ره‌بستانی سعودییه پشتیوانی داعش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مریکا و تورکیا چه‌کیان پێ ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تیان دروست کرد و به‌هێزیان کرد. ئێستاش له‌به‌رچاوی ئه‌وان گه‌لی کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن.