له‌م ڕاپۆرته‌ى ئێمه‌دا، لايه‌نه شاراوه‌و دياره‌كانى ئه ئه‌ستێره نوێيه‌ى تۆپى پێ بناسه.
جه‌یمس ده‌یڤد ڕۆدریگێز ڕۆبیۆ (جه‌یمس ڕۆدریگێز) له 12\07\1991 له شاری كوكوتای وڵاتی كۆڵۆمبیا له دایك بووه، باڵای 180سم و كێشی 77كگ و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست و هه‌نێك جاریش وه‌ك ناوه‌ندێكی هێرشبه‌ر ده‌بینرێت. ناوی (جه‌یمس) وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ شاری (ئیباجو)ـی وڵاتی كۆڵۆمبیا كه به‌هێمای هونه‌ر و موزیكی ئه‌و وڵاته ناسراوه ، ئه‌م گه‌نجه له ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری (ویڵسۆن جه‌یمس ڕۆدریگێز بێدۆلا و ماریا دێل پیلار ڕۆبیۆ)ـیۆوه هاتۆته‌وه دونیاوه و هه‌ر له منداڵیه‌وه به به‌هره‌یه‌كی وه‌رزشی زۆر بێوێنه‌وه ده‌ر كه‌وتووه ، جه‌یمس به گشتی ناوی له ڕیزی یاریزانه گه‌نجه ناوداره‌كان ده‌بینرێت له جیهاندا ، وه چه‌ندین جاریش به‌هۆی تواناكانیوه پاداشت كراوه ، خولقێنه‌ری یاری و بیركدنه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی بوونه‌ته یه‌كێك له خاڵی سه‌ركه‌وتن و به‌رچاوی ئه‌م یاریزانه گه‌نجه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه بۆ گشت ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگێشت بكرێت.
مێژووی یاریكردنی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاڵه‌وانێتی (تۆڵۆن U-20) له ساڵی 2011 بوو ، كه له‌و پاڵه‌وانێتیه وه‌ك كاپتن هاته نێو یاریگا ، به ده‌ركه‌وتنی له‌م پاڵه‌وانێتیه ڕێخۆشكه‌رێك بوو بۆ جه‌یمس تاكوو به ئاسانی و بێ هیچ ڕكابه‌رێك بتوانێت له مۆندیالی ساڵی (2011ی U-20) وه‌ك كاپیتانۆیهكی مه‌زن ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تا له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و مۆندیاله بجه‌نگێت ، هه‌ر ئه‌م ئاسته‌ش وای كرد كه جه‌یمس ڕۆدریگێز وه‌ك یه‌كێك له یاریزانه لاوه‌كانی كۆڵۆمبیا بۆ مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل ده‌ستنیشان بكرێت ، كه له‌م مۆندیاله‌شدا بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار له‌نێو پێكهاته‌ی كۆڵۆمبیا و ئه‌گه‌ر چی چه‌ند یاری سه‌ره‌تا وه‌ك یه‌ده‌گ یاری پێ ده‌كرا ، به‌ڵام به‌هۆی ئاست به‌رزیه‌وه جێی خۆی له‌نێو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا كردۆته‌وه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یاریزانان (لیۆنێل مێسی و تۆماس مۆله‌ر و ئاریان ڕۆبن و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تر) له كێشمه‌كێشی به‌ده‌ست هینانی خه‌ڵاتی گۆڵكاری مۆندیال و بگره جامهكهشن.
وه له‌سه‌ر ئاستی یانه ڕۆدریگێز له ساڵی 2012 ـه‌و له ڕیزی یانه‌ی (پۆرتۆ)ـی پورتوگالیه‌وه وه‌ده‌ركه‌وت و وه‌ك یه‌كێك له باشترینه‌كانی خولی (پرایمه‌ر لیگی پورتوگالی) ناوزه‌ندكرا و توانی ببێته خاوه‌ن تۆپی ئاڵتوونی پورتوگال و ڕیكۆردێكی له مێژووی خولی یانهپیشهگهرهكانی پورتوگالدا تۆمار كرد به گه‌نجترین یاریزان كه توانیبێتی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبهێنێت ، وه له وه‌رزی 2013ـدا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو جه‌یمس ڕۆدریگێز له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالیه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی (مۆناكۆ)ـی فه‌ڕه‌نسی وه‌ڕێكه‌وت ، پاش پێشكه‌ش كردنی بۆندێك له‌لایه‌ن یانه‌ی ناوبراو به یانه پورتوگالیه‌كه به بڕی 45ملیۆن یۆرۆ و ڕازی بونی پۆرتۆ ، پاش ئه‌م بۆنده له‌لایه‌ن یانه‌ی مۆناكۆوه (جه‌یمس ڕۆدریگێز)بووه دووه‌م گرانترین بۆندی كۆڵۆمبی له‌مێژوودا و له‌پاش بۆندی ڕادمێل فاڵكاوی هاونیشتیمانی ، وه له‌هه‌مان كاتتدا بویه یه‌كێك لهگرانبهها ترین گرێبه‌سته‌كان له مێژوودا.
سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی:
جه‌یمس ڕۆدریگێز له ساڵی 2006په‌یوه‌ندی به تیپی تۆپی پێی یانه‌ی (ئینڤیگادۆ)وه كرد كه یه‌كێك بوو له یانه پله دووه‌كانی خولی ناوخۆیی كۆڵۆمبیا ، وه له‌گه‌ڵ ئه‌مان درێژه‌ی به كاروانه‌كه‌ی دا تاكوو ساڵی 2008 ، له‌م ساڵه‌دا جه‌یمس بووه گه‌ڕیده‌یه‌كی خولی ئه‌رجه‌نتینی و هه‌رزوو یانه‌ی (ئه‌تله‌تیكۆ بهنیفیڵد)ـی ئه‌رجه‌نتینی توانیان ئه‌م گه‌وهه‌ره وه‌ده‌ست خه‌ن و له 7\2\2008دا پێشكه‌شی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئهرجهنیتنیان كرد ، ئه‌م لاوه توانی هه‌رزوو تواناكانی خۆی پێشكه‌ش بكات و له یه‌كه‌م یاری خۆی له 27\2\2008دا یه‌كه‌م گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه له‌و یاریه‌دا به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌رچاو كه‌وت له به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ڕۆزاریۆ سێنتراڵ) كه سه‌ره‌نجام یاریه‌كه به ئه‌نجامی 3-1 له وودی یانه‌كه‌ی جه‌یمس به‌كۆتا هات . هه‌رچه‌نده له‌و ساڵه‌دا به یه‌ده‌گ یاری پێكرا به‌ڵام بۆ وه‌رزی 2009 بووه یه‌كێك له گرنگترین یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و یه‌كێك له دیارتین ناوه‌كانی (خولی ئه‌رجه‌نیتنی) ته‌نها له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ، ئه‌م یاریزانه بووه گه‌نجترین یاریزان كه توانیبێتی له خولی ناوخۆی ئه‌رجه‌نتین گۆڵ تۆمار بكات ، دووه‌م گۆڵی ئه‌م یاریزانه بووه گۆڵێكی زێڕین هه‌م له ڕووی ئه‌نجامه‌وه و هه‌م له ڕووی ناوازه‌ییه‌وه ، له یاریه‌كی پڕ جۆش و خرۆش و چاره‌نوسسازدا ، تیمه‌كه‌ی جه‌یمس (ئه‌تله‌تیكۆ بێنیفیڵد) له دژی یانه‌ی (نیوێڵ-س ئۆڵد بۆیس) كه هه‌ردوولا به گۆڵێك وه‌ستابوون ، ئه‌م یاریزانه باڵاده‌ستی خۆی نیشاندا و توانی له سه‌ر هێڵی كۆرنه‌ر و له پشتی هێڵی سزاوه تۆپێكی موشه‌ك ئاسا ئاراسته‌ی خانه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر بكات و ئه‌نجامه‌كه به سوودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنێت ، هه‌ر ئه‌م گۆڵه بووه یارمه‌تیده‌ری یانه‌كه‌ی كه ببێته پاڵه‌وانی ئه‌و ساڵه‌ی خولی یانه ناوخۆییه‌كانی ئه‌رجه‌نیتن بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی یانه‌كه‌دا.
له‌پاش ئه‌م ده‌ستكه‌وته یانه‌ی (ئۆدینیزی ئیتاڵی) هاتنه سه‌رهێڵ بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه به ته‌نها 5 ملیۆن یۆرۆ ، به‌ڵام هه‌رزوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ بێنیفیڵد ئه‌م بۆندهیان ڕه‌ت كرده‌وه ، وه بۆ وه‌رزی 2010 و له 13\فێبروه‌ری\2010 ڕۆدریگێز گۆڵێكی به قاچی چه‌پی له دوا خوله‌كه‌كاندا له دژی یانه‌ی (لانۆس) تۆمار كرد كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده (2-0) و به بردنه‌وه ماڵئاواییان له‌و یانه‌یه كرد ، وێبسایتی ده‌یڵی سپۆرت (دیاریۆ ئۆلێ) ناوی ئه‌م گه‌نجه‌ی به كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه به‌سته‌وه و له‌هه‌مان كاتدا به (جه‌یمس بۆندـی بێنیفیڵد) ناوزه‌ندی كرد. گه‌نجێكی لم شێوازه شایسته‌ی ئه‌وه بوو كه له (كۆپا لیبه‌رتادۆرس) ببینرێت و وه‌رزی 2010 ببێته وه‌رزێكی پڕ هونه‌ر له تۆماركردنی گۆڵهناوازهكانی ئه‌م یاریزانه‌دا ، هه‌ر وه‌ك پێشبینی ده‌كرا له یه‌كه‌م یاراندا له قۆناغی گرووپه‌كانی كۆپا لیبه‌رتادۆرس ، ئه‌تله‌تیكۆ بێنیفیڵد ڕووبه‌ڕووی (دیپۆرتیڤۆ كوێنكا)بووه‌وه و توانی گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات له‌كاتێكدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده 4-1 پاش لێدانێكی به‌هێز و جوان به پێی چه‌پی و له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ، وه له‌پاش ئه‌م یاریه یانه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ناشناڵ كله‌ب)ـی ئۆرۆگوایی یاریان كرد و ڕۆدریگێز توانی له ڕێگه‌ی لێدانێكی سه‌ری به‌هێز و پهناڵتیهكهوه یانه‌كه‌ی بكاته خاوه‌ن دوو گۆڵ به‌ڵام سه‌ره‌نجام یاریه‌كه به ئه‌نجامی 2-2 كۆتایی هات ، وه پاش كۆتایی هاتنی قۆناغی گرووپه‌كان و له 29ـی ئه‌پرێڵ -2014ـه‌دا ئه‌م یاریزانه توانی گۆڵێكی كه تۆمار بكات له‌و گۆڵانه‌ی كه یانه‌كه‌ی دژی یانه‌ی (پۆرتۆ ئه‌لێگری)به‌ڕازیلی تۆماری كردبوو كه سه‌ره‌نجام 3-1 یاریه‌كه به كۆتا هات به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌كۆتا هات پاش یاریه‌كی پڕ كێشمه‌كێش و گه‌رم و گوڕی ئه‌م یاریزانه به كارتی سوور له یاریه‌كه دوورخرایه‌وه و یاریه‌كه به ئه‌نجامی 2-0 له به‌رژه‌وه‌ندی یانه به‌ڕازیلیه‌كه كۆتایی پێ هات و ئه‌م یاریزانه توانی خۆی له ڕیزی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی (كۆپا لیبهرتادیرس)ناوزه‌ند بكات به تۆمار كردنی (5) گۆڵ له (7) یاریدا.
پۆرتۆ ـی پورتوگالی:
به دڵنیایه‌وه یاریزانێك به‌م جۆره له وڵاته ئه‌مریكیه‌كاندا خۆی پێ ڕاناگیرێت و به‌زه‌بری پاره‌ش بوبێت په‌لكێشی ئه‌وروپا ده‌كرێت ، ئه‌وه‌تا له 6\7\2010ـه‌دا پۆرتۆی پورتوگالی بوه ڕاوچیه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌م یاریزانه و توانی به بۆندێكی 5.1ملیۆن یۆرۆیی ئه‌م یاریزانه بێنێته ڕیزه‌كانی و توانی له یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی تۆمار بكات له یاریاندا به‌رامبه‌ر (ئهجاك ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی) ، ئه‌م لاوه پاش چه‌ندین یاری بۆ یانه‌كه‌ی له خولی ناوخۆی پورتوگالی نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات ، به‌ڵام له یه‌كه‌م گه‌ڕی (یۆرۆپیان لیگ) و له یاریاندا دژی یانه‌ی (سیسكا سۆفیا)ـی ڕووسی توانیان 3-1 یاریه‌كه ببه‌نه‌وه و ڕۆدریگێزیش به گۆڵێك به‌شداربێت له‌م سه‌ركه‌وتنه و وه‌هه‌ر له‌پاش ئه‌م یاریه‌ش توانی له كۆپا دێ پۆرتوگێس تاچا ـدا هاترك تۆماربكات و گۆڵێكی مه‌زنیش پێشكه‌ش به‌هاوڕێكانی بكات و یاریه‌كه به ئه‌نجامی 6-2 كۆتایی پێ بهێنن له دژی یانه‌ی (ڤیتۆریا دێ جیومارێش) و له پاش ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ش ئیداره‌ی یانه‌ی پۆرتۆ به فه‌رمی بڕیاریاندا كه بۆنده‌كه‌ی ناوبراو بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ درێژبكه‌نه‌وه ، ئه‌م یاریزانه جگه له ده‌ركه‌وتنی به‌هێز له پورتوگال لیگدا توانی ببێته به‌شێك له سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی جامی یۆرۆپیان لیگ بۆ یانه‌كه‌ی و له 24 هێرشی مه‌ترسیداردا به‌شداربێت.
له وه‌رزی 2011-12ـهشدا ناوبراو توانی 14گۆڵ بۆ (پۆرتۆ) تۆمار بكات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ببێته خاوه‌ن (11) ئه‌سیست ، به‌م پێوه‌ره‌ش ڕۆدریگێز بویه خاوه‌ن خه‌ڵاتی (بریكپرۆ پله‌یه‌ر) بۆ باشترین گۆڵدروست كه‌ری خولی پورتوگالی و (2)جار لههر یه‌ك توانی ببێته باشترین یاریزانی مانگ و خه‌ڵاتی (پۆرتوگێز گۆڵدن بۆڵ) ـیشی ده‌سته‌به‌ر كرد كه بۆ باشترین گۆڵكه‌ر دانرابوو ، وه به‌م نازناوانه‌ش ناوی كه‌وته پشت ناوی ڕادمێل فاڵكاو و بووه دووه‌م یاریزان كه توانیویه‌تی ئه‌م نازناوانه بچنێته‌وه له خولێكدا. له پاش ئه‌م وه‌رزه ڕۆدریگێز زیاتر ڕێی بۆ خۆش‌بوو له پاش جێهێشتنی هه‌ریه‌كه له یاریزانان (هاڵك بۆ زینیت) و (فاڵكاو بۆ ئه.مه‌درید) و (فریدی گوارین بۆ ئینته‌ر میلان) و توانی به درێسی ژماره 10ـه‌وه وه‌ده‌ر بكه‌وێت له زۆربه‌ی یاریه‌كاندا و له زۆر له یاریه‌كاندا به شێ،هی سه‌ره‌كی ده‌بینرا و هه‌لی به‌شداری پێكردنی له پێشوو زۆر زیاتر بوو ، ئه‌م یاریزانه له (خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان)ـیش بێ به‌ش نه‌بوه‌وه و له‌وێش جێگه ده‌ستی خۆی جێ هێشتوه له‌پاش تۆماركردنی گۆڵێك ل دژی یانه‌ی (پاریس سانت جێرمان)ـی فه‌ڕه‌نسی له قۆناغی گرووپه‌كاندا و هه‌مان یاریشیان به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی پێ هێنا ، و له‌یه‌كه‌م مانگی ئه‌م وه‌رزه‌دا توانی درگا به ڕووی نازناوه‌كاندا واڵا بكاته‌وه و ببێته‌وه باشترین یاریزانی مانگ له پاش تۆماركردنی پهناڵتیهك دژی یانه‌ی (سپۆرتینگ) ئه‌م یاریزانه ده‌ورێكی باڵای له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا بۆ پۆرتۆ گێڕاوه له‌و وه‌رزه‌دا و توانیویه‌تی گۆڵ له هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی مه‌له‌گا و داینامۆ زهگرهبیش) تۆمار بكات ، ئه‌مه‌ش وای له ئیداره‌ی یانه‌ی مان یونایتد كرد كه یه‌كه‌م بۆندی به بڕی 30ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆرتۆوه ڕه‌ت كرایه‌وه ئه‌م بۆنده ، بێ له‌مانه‌ش له جامی پۆرتوگال دا له قۆناغی (چوارگۆشه‌ی زێڕین)ـدا توانی گۆڵێك تۆمار بكات و 2 گۆڵیش پێشكه‌ش به هاوه‌ڵه‌كانی بكات و خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی كۆتایی جامه‌كه و له‌وێش له‌به‌رامبه‌ر (سپۆرتینگ براگا) بونه‌وه و توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش پێشكه‌ش بكات و به ئه‌نجامی 2-0 یاریه‌كه ببه‌نه‌وه و ببنه خاوه‌ن جامه‌كه ، ڕۆدریگێز له‌م وه‌رزه‌دا توانی (13 گۆڵ) و (15 ئه‌سیست)ـی هه‌بێت و له ساتی په‌یوه‌ندی كردنیه‌وه به پۆرتۆوه (8 جام)به‌ده‌ستبهێنێت ته‌نها له‌پاش (3وه‌رز) و له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا.
مۆناكۆ:
له 24\5\2013ـه‌دا و له‌پاش گرتنه ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی مۆناكۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئیماراتیه‌وه ئه‌و یاریزانه به بڕی 45ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه یانه‌ی (مۆناكۆ)ـو له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاونیشتیمانێكی كه‌شی كه (ڕادمێل فاڵكاو) بوو په‌لكێش كرایه پاڵ ڕۆدریگێز و ئه‌م بۆنده‌ی ڕۆدریگێز بووه دووه‌م گرانبه‌ها ترین بۆند له‌مێژووی (پۆرتۆ)ـدا ئه‌مه‌ش له‌پاش گواستنه‌وه‌ی (هاڵك)ـی به‌ڕازیلی بۆ زینیتی ڕووسی.
له‌م وه‌رزه‌دا و له‌سه‌رتاوه و هه‌ر له‌یه‌كم یاریدا جه‌یمس ڕۆدریگێز توانی به بردنه‌وه ده‌ست پێ بكات ، به‌ڵام ئه‌م یاریه بوه هۆی بێبه‌ش كردنی له چه‌ند یاریه‌كی خولی فه‌ڕه‌نسی (لیگ A) به‌ڵام ڕۆدریگێز له كۆتاییدا توانی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی تۆمار بكات له‌ڕێگه‌ی لێدانێكی ڕاسته‌وخۆوه له یاریه‌كدا دژی یانه‌ی (ڕینس) كه 2-0 كۆتایی پێهات ، هه‌رچه‌نده له‌وه‌و پێش ئه‌م یاریزانه توانی بووی له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به (6 ئه‌سیست) پێشكه‌ش هاوڕێكانی بكات ، وه له‌پاش ئه‌م گۆڵه‌وه توانی 3 گۆڵی كه له سێ یاری یه‌ك له‌دوای یه‌كی خوله‌كه‌دا تۆمار بكات دژی هه‌رسێ یانه‌ی (گوینگامپ و ئیڤیان و ڤالێنسیێنس).
له میدیاكانی فه‌ڕه‌نساشدا ئه‌م یاریزانه به (هیوایه‌ك)بۆ مۆناكۆ و باشترین یاریزانی خوله‌كه ناوزه‌ند ده‌كرا و بووه سه‌ركرده‌ی گۆڵدروستكهرهكانی ئه‌و خوله ، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه كۆتایی به‌م وه‌رزه هێنا به‌بێ نازناو به‌ڵام پێگه‌یه‌كی گرنگی بۆ یانه‌كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرد له پاش یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ (لیگ A).
ئینته‌رناشناڵ كاریهر:
له ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی (كۆڵۆمبیا - U17)به‌شداری له (كۆپا ئه‌مریكای U17)ـكرد و توانی (3گۆڵ) تۆمار بكات ،هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا توانی یارمه‌تی ده‌رێك بێت بۆ كۆڵۆمبیا بۆ تێپڕاندنی قۆناغی ڕووبهڕوبونهوهكان له (مۆندیالی 2007-U17) به‌ڵام له كۆتاییدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا شكستیان هێناوه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان ، وه بۆ (جامی تۆڵۆن - U20) و(كۆپا ئه‌مریكای U20)و(مۆندیالی U20) به‌شدار بێت و به‌شێك بێت له هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانیان و سه‌ره‌نجام توانیان جامی تۆڵۆن به‌ده‌ست بهێنن دژی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ، وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و جامه‌دا توانی (2گۆڵ) تۆمار بكات و (3ئه‌سیست)ـی هه‌بێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ببێته خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگده‌ر له پاڵه‌وانێتیه‌كه و خه‌ڵاتی (مۆست ڤالوهبڵ پله‌یه‌ر) وه‌ربگرێت وه له‌م كاته‌دا گه‌وره‌ترین بۆندی له‌لایه‌ن مان یونایتده‌وه پێشكه‌ش كرا كه ئه‌وكات (سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن) ڕاهێنه‌ریان بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیاـی سه‌ره‌كی (پاڵاوتن + دۆستانه):
له 29\9\2011 جه‌یمس ڕۆدریگێز بۆ یه‌كه‌م جار و به فه‌رمی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیای سه‌ره‌كی كرایه‌وه بۆ یاریان دژی هه‌ڵبژارده‌ی (بۆلیڤیا)ـی هاوكیشوهر و هه‌ر له‌و یاریه‌شدا به (باشترینی یاریه‌كه)ناوزه‌ندكرا ، ئه‌م گه‌نجه توانی به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ (فاڵكاو) له یاریهكیاندا دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر لهدواخولهكهكاندا 2 گۆڵ تۆمار بكه‌ن و هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌داوی دۆڕان ڕزگار بكه‌ن ، وه له‌ژێر ڕاهێنه‌رایه‌تی (خۆسێ پیكهرمان)ـی ئه‌رجه‌نتینی و له یه‌كه‌م یاریاندا توانیان به ئه‌نجامی 2-0 له مه‌كسیك ببه‌نه‌وه و له پاش ئه‌م یاریه‌ش له دژی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ و له‌م یاریه‌شدا توانی یه‌كه‌م گۆڵ پێشكه‌شی پیكه‌ر مان بكات و ببێته جێی متمانه‌ی پیكهرمان .
وه له یه‌كه‌م یاری كواڵیفینگ (پاڵاوتن)ـی مۆندیالی 2014ـه‌دا كۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای ڕووبه‌ڕو بونه‌وه و تایمی یه‌كه‌می یاری به ئه‌نجامی 1-0 كۆتایی هات ، به‌ڵام له‌تایمی دووه‌م كه جه‌یمس وه‌ده‌ر كه‌وت توانی دوو گۆڵ درووست بكات بۆ هاوڕێكانی و به‌شێوازێكی ناوازه و له دووری 30م ه‌وه توانی لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ تۆمار بكات و سه‌ره‌نجام به ئه‌نجامی 4-0 یاریه‌كه ببه‌نه‌وه و له‌پاش ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ چیلی كه 3-1 یاریه‌كه‌یان برده‌وه و پاش ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر پاراگوای كه‌توانیان 2-0 یاریه‌كه ببه‌نه‌وه و توانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو گۆڵه‌كه بكات بۆ پاراگوای و له یاریه‌كی دۆستانه‌دا و له‌كاتێكدا كه 1-0 له پاش به‌ڕازیله‌وه بوون ، به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م یاریزانه توانیان گۆڵی یه‌كسانی به دیاری لێ وه‌ربگرن و گۆڵه‌كه تۆمار بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌و له یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌دا له دژی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ توانی تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و هه‌روه‌ها له دژی چیلی له‌كاتێكدا 3-1 له‌دوابوون هاته نێو یاریگا و توانی دوو په‌نارتی به كۆڵۆمبیه‌كان ببه‌خشێت و چیلی بێبه‌ش بكات له چێژی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كه بكاته3-3 و به‌م ئه‌نجامه‌ش به یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه توانی له‌پاش (16ساڵ) كۆڵۆمبیا بگه‌ڕێنێته‌وه كێشمهكێشمهكانی مۆندیالی 2014ـی به‌ڕازیل.
مۆندیالی به‌ڕازیل:
له 2\6\2014 جه‌یمس ڕۆدریگێز یه‌كێك بوو له‌و 23 یاریزانه‌ی كۆڵۆمبیا كه ناویان بۆ مۆندیال ئاراسته‌ی فیفا كرابوو وه به به‌رگی ژماره (10)ـه‌وه ده‌ربكه‌وێت ، و له یه‌كه‌م یاریان دژی (یۆنان) توانی یه‌كه‌م دوو گۆڵی یاریه‌كه درووست بكات و ببێته خاوه‌ن سێیه‌م گۆڵیش ، و له‌دووه‌م یاریشیان دژی هه‌ڵبژارده‌ی (كۆتدیڤوار)توانی گۆڵی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به لێدانێكی سه‌ری به‌هێز به‌سه‌ر بكاته‌وه و له ئه‌نجامیشدا یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 2-1 له سوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا ، و له‌یاری سێیه‌مدا كه له گێمی دووه‌م به‌دی كرا له دژی (یابان) توانی دووگۆڵی خاوێن پێشكه‌ش به هاوڕێكانی بكات و ئه‌نجامه‌كه بكاته 4-1 و له كۆتایی قۆناغی گرووپه‌كاندا به به‌هێزترین یاریزانی قۆناغی گرووپه‌كان ده‌ستنیشان كرا له‌لایه‌ن فیفاوه ، و له یاری قۆناغی (16)ـی ئه‌م مۆندیاله‌شدا توانی دوو گۆڵی یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای تۆمار بكات و به‌ده‌ردی قۆناغی پاڵاوتنهكانیان به‌رێته‌وه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگه‌ینێته (6 گۆڵ) و (2ئه‌سیست) و له پێشه‌نگی یاریزانانی جامی جیهانی به‌ڕازیل ده‌بینرێت تا ئێسته و به‌تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵی له ئورۆگوای تا ئه‌م قۆناغه‌ش خاوه‌نی جوانترین گۆڵی مۆندیالهكهیه و وه‌پێش گۆڵه‌كه‌ی ڕۆبن ڤانپێرسی هۆڵه‌ندی كه‌وته‌وه كه له تۆڕی ئیسپان تۆماری كردبوو.
ژیانی ئاسایی:
جه‌یمس ڕۆدریگێز و دانیێلا ئۆسپینا (خوشكی گۆڵپارێزی پیشه‌گه‌ری كۆڵۆمبی ده‌یڤد ئۆسپینا) له ساڵی 2011 زه‌واجیان كردووه و خاوه‌ن كیژۆڵهیهكن به‌ناوی (سالۆمێ) كه له 29\5\2013 له‌دایك بووه.
ده‌ستكه‌وته‌كان:
جه‌یمس ڕۆدریگێز له ژیانی وه‌رزشیدا تا ئێسته:
223 یاری ئه‌نجامداوه
61 گۆڵی تۆمار كردووه و خاوه‌ن 37 ئه‌سیسته.
1- (ئینڤیگادۆ) جامی پرایمه‌ر (B)ـی كۆڵۆمبیا (2007)
2- (بێنفیڵد) جامی پرایمه‌ر دیڤیشن ئارجێنتینا (2009)
3- (پۆرتۆ) پرایمه‌ر لیگ دێ پۆرتوگێس (3جار) 2010-11 ، 11-12 ، 12-13
4- (پۆرتۆ) تاچا دێ پۆرتوگال (2011)
5- (پۆرتۆ) سوپێر تاچا دێ ئۆلیڤێرا (2010 ، 2011 ، 2012)
6- (پۆرتۆ) یوفا یورۆپا لیگ (2010-11)
7- (كۆڵۆمبیا) جامی تۆڵۆن (2011)
كه‌سی:
1- باشترین یاریزانی یاری كۆتایی (تاچا دێ پۆرتوگال) 2011
2- باشترین گۆڵدروستكه‌ری پرایمه‌ر لیگ دێ پۆرتوگال (2011)
3- باشترین یاریزانی مانگی (ئۆگه‌ست و سێپته‌مبه‌ر) 2012
4- (ڕیكۆرد) باشترین پێكهاته‌ی ساڵ (2012 - 2013)
5- (ئۆ جۆگۆ) باشترین پێكهاته‌ی ساڵ (2012 - 2013)
6- تۆپی ئاڵتونی پۆرتوگال (2012)
7- باشترین گۆڵدروستكه‌ری (لیگ وه‌ن) 2013
8- باشترین یاریزانی لاوی (لیگ وه‌ن) 2013
9- باشترین یاریزانی (مۆناكۆ) 2013
10- (3جار) باشترین یاریزانی یاریه‌كانی كۆڵۆمبیا (مۆندیالی 2014 به‌ڕازیل)