06/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانه مارسيلۆ له‌به‌ر به‌ڕازيل چى كرد؟
بزانه بۆچی مارسیلۆ پرسه‌ی باپیری ڕه‌ت كرده‌وه ؟
بزاڤ پرێس : جهاد هه‌ورامی
له‌پێناو به‌ڕازیل ... مارسیلۆ پرسه‌ی باپیری ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مه ووته‌ی مارسیلۆ بوو كاتێك ئێواره‌ی شه‌ممه هه‌واڵی كۆچی دوایی باپیری پێی ڕاگه‌یه‌ندرا.
یاریزانی باڵی چه‌پی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئێواره‌ی شه‌ممه هه‌واڵێكی شۆكی بۆ هات به‌وه‌ی باپیری كۆچی دوایی كردووه . ئه‌مه‌ش پێش سێ ڕۆژ له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیال.
ڕۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌ڕازیلی ده‌ڵێت ڕاهێنه‌ری سامبا سكۆلاری ڕێگه‌ی داوه به مارسیلۆكه ئۆردوگای مه‌شقی به‌ڕازیل جی بهێڵێت و بچێته ریۆدی جانیرۆ به مه‌به‌ستی ئاماده بوون له پرسه‌كه‌ی باپیری.
له به‌رامبه‌ردا مارسیلۆ ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه مه‌شقه‌كانی جێ بهێڵێت و دوپاتی كرده‌وه كه ته‌نها بیر له یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كاته‌وه دژی ئه‌ڵمانیا