سه‌ركايه‌تى هه‌رێم: هه‌رچى پێويست بێت ئاماده‌ين بيكه‌ين
07/07/2014 نوسەر: bzavpress

سه‌ركايه‌تى هه‌رێم: هه‌رچى پێويست بێت ئاماده‌ين بيكه‌ين

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌بڵاو كراوه‌يه‌كدا، وه‌ڵامى داواكاريه‌كه‌ى موراد قه‌ره‌يلانى دايه‌وه‌.

له‌بڵاوكراوه‌ ڕۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ڕايگه‌ياندوووه‌،" هەڵوێستی هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشكرا بووە و جەختی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان لەم بەشەی كوردستاندا كردووەتەوە". 

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ ڕوو،" هەموو بستێكی خاكی كوردستان پیرۆزە و دەبێ لە هەڕەشەی دوژمن و نەیاران بپارێزرێت".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌يه‌ندراوه‌دا هاتووه‌،" هەر لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە هەرێمی كوردستان پشتگیریی مافە ڕەواكانی گەلی كوردی كردووە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ یەكخستنی ڕیزەكانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان".

له‌كۆتايشدا وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ڕاى گه‌ياندووه‌،" بە خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیێنین كە هەرچی پێویست بێ و لەدەستمان بێت ئامادەین لەپێناو پشتگیرییان بیكەین".