07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
والى و خهليفه، شوێنه‌كانيان ده‌گۆڕنه‌وه
خهليفهكهى ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"داعش" خۆى له‌موسڵ نه‌بوه و، والى ئه‌و شاره‌ى له‌جێگه‌ى خۆى داناوه.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى، ڕۆژى هه‌ينى ڕابردو، گوايه ئهبوبهكربهغدادى خه‌ليفه‌ى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى"داعش" وتارى هه‌ينى ده‌خوێنێته‌وه. سه‌رنجى ميدياكانى ناوخۆ وجيهانيشى به‌لاى خۆي‌دا ڕ‌اكێشا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و گرته ڤيديۆيه به‌ساخته داده‌نرێـت وئهى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌بوبه‌كر خاتوونى والى موسڵه، نه‌ك به‌غدادى خهليفه.
له‌لێدوانێكيدا، بۆ"سۆمهرييهنيوز" سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى نه‌ينه‌وا ڕايگه‌ياندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له نوێژی هه‌ینیدا ئه‌بوبه‌كر خاتونی والی داعشه له موسڵ نه‌ك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
پێشوتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕايگه‌ياندبوو، ئه‌و گرته ڤيديۆيه ساخته‌يه وبهغدادى بريندار كراوه، به‌گوێره‌ى زانياريييهكانيش، به‌غدادى ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقه.
له‌به‌رامبه‌ردا، ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"داعش" ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه.