ئێران ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
07/07/2014 نوسەر: bzavpress

ئێران ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


ئایدز، نەخۆشییەک کە لە بێدەنگیدا پەرەدەسێنێت و لە بێدەنگیشدا مرۆڤ دەکوژێت. ئایدز جۆرێک لە نەخۆشی ڤایرۆسییە کە سیستمی بەرگریی جەستە لەکار دەخات . تووشبووان بەو نەخۆشییە لە ئێران بەرەوڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە ، ئەوان جگە لە چێشتنی ژان و دەردی نەخۆشییەکە، لەلایەن کۆمەڵگەشەوە دەخرێنە پەراوێزەوە.

 ئایدز لە ئێران گەیشتووەتە خاڵی هۆشداریی، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ساڵی ٢٠١٣ رێژەی توشبووان بە نەخۆشی ئایدز لەو وڵاتە حەوت بەرامبەر بووە ، لە ساڵی ٢٠٠٠ تەنیا ٣٦٨٨  کەس توشبووی نەخۆشی ئایدز لە ئێران تۆمار کرابوو، کە ئەو رێژەیە ئێستا گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ٤١ کەس. ئەوە تەنیا رێژەی ئەو کەسانەیە کە ناویان لەلایەن بنکە تەندروستییەکانەوە تۆمارکراوە و کارناسان دەڵێن ئاماری راستی زۆر لەو رێژەیە بەرزترە . بەپێی ئامارە فەرمییەکان وەزارەتی تەندروستی و راهێنانی پزیشکی ئێران ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە ئێران بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیان لەدەستدەدەن  نەخۆشی ئایدز سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و لە رێگەی پەیوەندی سێکسی، دایک بۆ منداڵ، دەرزی گیرۆدەبووانی مادە هۆشبەرەکان و چەند رێگایەکی دیکەوە دەگوازرێتەوە.