03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتاران ئاماده‌نین سامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن
ده‌سته‌ی نه‌زاهه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2013 ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی ئاشكراكردنی سامانی په‌رله‌مانتاران زۆركه‌مه‌و له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردووش‌دا ته‌نیا په‌ر لهمانتارێك سامانی خۆی ئاشكراكردوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه فۆرمی تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له لێپرسراوان پرسی ئاشكراكردنی سامانه‌كانیان دواده‌خه‌ن.
به‌پێی یاسای ژماره 30ی ساڵی 2011ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، پێویستهساڵانه به‌رپرسانی عێراق هه‌ر له‌سه‌رۆك كۆماره‌وه تا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌كه ئاشكرا بكه‌ن، تا ڕوونبێته‌وه كه ئه‌و به‌رپرسانه پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی نایاساییانه‌دا به‌كارناهێنن.
س.ع