07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان علوجی برده په‌رله‌مان
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (علوج)ی برده هۆڵی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتارانیشی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی راهێنا.
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا كه تایبه‌ت بوو به پرسی نه‌وت‌و قه‌یرانی سوته‌مه‌نی‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بانگهێشتكرابوو، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیر له‌بری ده‌سته‌واژه‌ی (ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان) ووشه‌ی (علوج)ی به‌كارهێنا، كه ئه‌مه‌ش بووه جێی تێبینی هاوڵاتیان.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا وه‌زیری ناوبراو هه‌میشه ئه‌و ووشه‌یه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد چه‌ندین په‌رله‌مانتار به‌دوایدا ئه‌و ووشه‌یه به‌كاربهێنن، له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌ته‌كێتی قسه‌كردنی ناو په‌رله‌مان پێویسته ووشه بازاڕییه‌كان به‌كارنه‌هێنرێت.
د.ع