07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حزبی سۆسیالیست، بهزهحمهتكێشان خۆی تیماردهكات
جێگه‌ی باڵه شكاوه‌كه‌ی پڕكرده‌وه
پاش شكانی باڵی راستی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌رته‌وازه‌یی به‌جه‌سته‌یدا، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌دیلی بۆ باڵه شكاوه‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌و به‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش تیمار ده‌كرێت، پزیشكی چاره‌سه‌رو نه‌شته‌رگه‌ریی ته‌واوی ده‌رده‌كانی ئه‌و حزبه‌ش، ره‌وڕه‌وه‌ی زه‌مه‌نه كه ناچاری كردوون له‌به‌رده‌میدا پاڵكهونو به‌بێ ویستی خۆیان چاره‌سه‌ری لێوه‌ربگرن.
سه‌ره‌تای كێشه‌كان
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان كه درێژه‌كراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانه، له‌ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌ی ناوخۆیی به‌رۆكی گرت‌و باڵێكی سه‌ره‌كی لێ جیابۆوه كه به باڵی چاكسازی ناونراونو هۆكاری جیابوونه‌وه‌شیان بۆ پاوه‌نخوازی سه‌ركردایه‌تی حزب گێڕایه‌وه كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ش خواستی گه‌یشتن به‌پله‌و پایه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سامان لای ئه‌وانه‌وه هه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كێشه‌كان له‌ناو حزبی سۆسیالیست بۆ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یولی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌فه‌رمانی حزب لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان پێكهێنراوه تا له‌هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكۆڵرێته‌وه، له‌لیژنه‌كه‌دا حسێن خه‌لیفه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی باڵه جیابۆوهكه هه‌بوون، به‌ڵام وه‌ك پێویسته به‌كاره‌كانیان هه‌ڵنه‌ساون بۆیه سه‌ركردایه‌تی حزب لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون.
بۆ وه‌رگرتنی رای حسێن خه‌لیفه، بزاڤ په‌یوه‌ندی به‌ناوبراوه‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
به‌دیلێك بۆ باڵه شكاوه‌كه
پاش جیابوونه‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی سۆسیالیست‌و كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی نیسانی رابردوو، سۆسیالیست به‌خۆداچوونه‌وه‌ی كرد‌و بریاریدا كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تری سیاسی‌دا بكات تا له‌داهاتوودا بیكاته به‌دیلی باڵه شكاوهكهو له‌لایه‌ك لهگرنگیو بایه‌خی كێشه ناوخۆییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پرۆژه‌ی یه‌كگرتن
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، به‌ده‌ستپێشخه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حزبێكی نوێ خراوه‌ته به‌رده‌م حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان له‌ئه‌نجامی كێشه‌و ناكۆكی ناوخۆیی له‌ساڵی 2009 قادر عه‌زیزی سكرتێریان دوورخسته‌وه.
له‌مباره‌وه سه‌عد خالید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند (راسته هه‌ردوولا خوازیاری ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باش ههبێتو هه‌وڵبده‌ین له‌چوارچێوه‌ی هه‌ندێ پرۆژه كاری هاوبه‌ش بكه‌ین‌و بیر له‌چوارچێوه‌ی باڵاتر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام حاڵی حازر پرۆژه‌كه قسه‌ی لێنه‌كراوه).
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه قسه له‌وباره‌وه كراوه به‌لام كاری بۆ نه‌كراوه.
قادر عه‌زیز نیگه‌رانه
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، قادر عه‌زیز كه له‌پێشوودا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان بوو، به‌و یه‌كگرتنه‌ی سۆسیالیست‌و زه‌حمه‌تكێشان نیگه‌رانه‌و سه‌ركرده‌كه‌ی زه‌حمه‌تكێشانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتن هه‌بێت له‌سه‌ر حسابی كاك قادر عه‌زیز نییه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌عد خالید به‌بزاڤی وت (ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر حسابی به‌رێز كاك قادر عه‌زیز نییه، بۆیه كارێكی ئاساییه‌و پێشتریش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و پارێزگاكانی هه‌رێم به‌یه‌ك لیست دابه‌زیوین ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك بوو بۆ جۆرێك له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه له‌داهاتوو).
بۆ وه‌رگرتنی رای قادر عه‌زیز له‌وباره‌وه، گۆڤاری بزاڤ په‌یوه‌ندی به ناوبراوه‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بوو.
زه‌حمه‌تكێشان داوای په‌یوه‌ندی له ئاینده كردووه
ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان‌و سۆسیالیست سه‌رو باڵیان لێ جیابۆته‌وه، به‌ڵام له‌بری هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵه جیابۆوهكانیانن كه‌چی هه‌وڵی یه‌كگرتن ئه‌ده‌ن له‌كاتێكدا له‌رووی فیكری‌و كاری سیاسیشه‌وه له‌یه‌كتری جیاوازن، له‌مباره‌وه سه‌عد خالید ده‌ڵێت (لای ئێمه‌وه موباده‌ره‌و ئاره‌زوو هه‌بووه‌و له‌چه‌ند ساڵی رابردوو ویستمان په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی دروست بكه‌ین، پێشمخۆشه به‌ناوی برادهرانو سه‌ركردایه‌تیه‌وه ئه‌وه تاكید بكه‌مه‌وه كه خوازیاری ئه‌وه‌ین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان خراپ بێت ده‌كرێت نێوانمان كورتبكهینهوهو په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌ینه‌وه، زۆر موشتهرهكاتمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ كاك قادریش هه‌یه، ئێمه پێمان باشه هه‌ردوولامان واز له‌هه‌ندێ شتی خۆمان بێنین‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان بوێت، له‌وانه‌شه رۆژێك له‌رۆژان ئه‌وه رووبدات و له‌یه‌كتر نزیك بینه‌وه،
ناشلێم ئه‌وان خه‌تابارن، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا ئیستیعابی ئه‌وه‌یان نه‌كرد دوو ته‌ره‌فی جیا بین، ئه‌زمونی پێشوو ئه‌وه‌ی ساغكرده‌وه مه‌رج نییه تۆ وه‌ك من بیربكه‌یته‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من نه‌بیت خائینیت، تاكید ده‌كه‌مه‌وه لای خۆمان هیچ مه‌رجێكمان نییه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه‌و هه‌ركات پێویست بكات ئاماده‌ین باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاك قادر عه‌زیز دروستبكهینهوه.
بۆ وه‌رگرتنی رای سۆسیالیستیش له‌وباره‌وه، په‌یوه‌ندی به رزگار غه‌فوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه كرا، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو.
كه‌می ده‌نگه‌كان، هۆكاری یه‌كگرتنه
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كگرتن، كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ردوو حزبه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ئاستی پێویستدا نییه، ئه‌وه‌تا سه‌عد خالید ده‌ڵێت (ده‌نگی ئێمه‌و لایه‌نه‌كانی تریش وه‌ك شیوعی‌و سۆسیالیست له‌ئاستی تموحی ئێمه نییه‌و پێمان وایه له‌ئاستی خه‌باتی ئێمه‌دا نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له‌چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كاربكه‌ین).
ناوی حزبی نوێ
له‌باره‌ی ناوی حزبی نوێ، چه‌ند پێشنیارێك كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌و هیچ یه‌كێك له‌و دوو حزبه‌ش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی ناوی حزب دیاری بكه‌ن، به‌پێی وته‌ی سه‌عد خالید (ئه‌و تهفاصیله پێویستی بهبریاڕ هه‌یه‌و ده‌بێت لیژنه دیاری بكرێت تا قسه له‌باره‌ی به‌رنامه‌و ناوی حزب‌و چۆنیه‌تی تێكه‌ڵكردنی ده‌زگاكان بكرێت، به‌لام جارێ هیچ شتێك نییه بۆیه قسه‌مان له‌باره‌وه نه‌كردووه).
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، سۆسیالیست پێی باشه ناوی حزبه كۆنه‌كه كه بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیسته، دیاری بكرێت، به‌و پێییه‌ی ئه‌و ناوه به‌شێك له‌مێژووی هه‌ردوو حزبی پێوه په‌یوه‌سته.