07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م
ئه‌ی هاوڕازی به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ژووره سارده‌كه‌م..
ساتێك له‌گه‌ڵ...
پیره‌ژنه به‌ساڵاچووه‌كه‌ی خاوه‌ن خانووه‌كه‌ماندا
په‌ڕه‌ی نایلۆنه لێڵه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و ده‌لاقه‌یه ى ......
بۆ هه‌ڵده‌ره‌وه كه له جیاتی شووشه دایناوه،
له ره‌هێڵه‌ی فرمێسكی ته‌نیایی
ئه‌ویش ئاگادار به‌و..
هه‌رچی ته‌می سه‌ر ئه‌و ده‌لاقه ئاسنینه‌یه،....
وشك بكه‌ره‌وه‌و
حه‌سره‌تی جێگای بێ كه‌سی ... بۆ بپێچه‌ره‌وه،
تا له ئاسۆی یاداوه‌رییماندا ....
چیرۆكێكی تری تراژیدیای ئه‌م
مه‌مله‌كه‌ته‌مان پێ بنووسیته‌وه..
دواییش ئه‌گه‌ر رۆشتیه‌وه،
مه‌شخه‌ڵی هه‌ر زامێكم
له‌سه‌ر خانه‌ی هه‌ژارێكی سلێمانی، هه‌ڵكه‌و
له ئاپۆره‌ی په‌پووله‌ى نێو باخه وشكه‌كه‌یاندا
فه‌رهه‌نگی سروودی گوڵه‌كان رێكخه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌مفۆنیای په‌پووله‌كانیشدا
ئه‌درێسی عه‌شقێكی ئه‌رخه‌وانی،
به تیشكی هه‌تاو بسپێره
چونكه هه‌تاو..... نزای پرشنگ ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌وێنی خۆشه‌ویستی
بۆ شیری كۆرپه نووستووه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت..
ئه‌رێ به راست ؟؟
ئێره‌ناخی كیشوه‌ری سۆزه
یان گڕكانی نێو قه‌د‌پاڵه ئاسنینه‌كانه
ئه‌مه جریوه‌ی ڕه‌وه پاساریی خۆزگه‌یه
یان هۆره‌ی جوتیارانی
كێڵگه‌ی نان‌و گوڵ‌و ژیانه..
نا نا ئه‌مه سیمای هه‌ڵبزركاوی منه‌و
سومبولی شۆڕشێكی نوێی گێڕانه‌وه‌ی
كه‌رامه‌تی به‌شه‌رییه..