03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌تیف مسته‌فا:"ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌بێت هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب بهێنرێنه‌خواره‌وه"
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق بێ هیوایى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌به‌رامبه‌ر هێزه حوكمڕانیه‌كانى كوردستان به‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات بكه‌ن‌و پێیوایه ده‌بێت به‌هه‌مان رێگه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌ب بهێنرێنه‌خواره‌وه.
له‌تیف شێخ مسته‌فا، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه ته‌نیا نیگه‌رانى ئه‌وه نین ده‌سه‌ڵات به‌ویراسى بكرێت له هه‌رێم، به‌ڵكو نیگه‌رانى ئه‌وه‌شین كه‌ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى له كوردستان رووده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى رووده‌ده‌ن."
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "ئه‌م بڕیاره ئه‌وه نیشانده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه (یه‌كێتى‌و پارتى) رێزى دیموكراسى‌و ئاڵوگۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات ناگرن، به‌ڵكو ئه‌مانه به‌هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه‌ى له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى رووده‌دات ده‌بێت له‌پۆسته‌كانیان بهێنرێنه خواره‌وه."
شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه له‌كوردستاندا دیموكراسى بوونى نیه‌و له‌ساڵى (1990)ه‌وه هه‌مان ده‌موچاو له‌پۆسته‌كاندان.