عادل موراد، ڕونكردنه‌وه‌يه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
07/07/2014 نوسەر: bzavpress

عادل موراد، ڕونكردنه‌وه‌يه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، وڕايده‌گه‌يه‌نێت، چەند ڕۆژێكە ژمارەێیك ماڵپەر وكەناڵی راگەیاندن هەندێك زانیاری ناراست بەناوی منەوە بڵاو دەكەنەوە ، گوایە لەسەر بارودوخی ئیستای عیراق وهەرێم لێدوانم دابێت.

هه‌ر له‌و ڕونكردنه‌وه‌يه‌ى عادل موراد، كه‌له‌پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌، ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" بۆهیچ سەرچاوەێیكی راگەیاندن لەسەر رەوشی ئێستا لێداونم نەداوە وهەمو ئەو زانیاریانەی بەناوی منەوە بڵاو دەكرێنەوە دوورن لەراستی وتەنها بۆ چەواشەكرنی خەڵكی كوردستانە".

ئه‌وه‌يشى ڕاگه‌ياندووه‌،"جگە لە هەواڵەكانی ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەندی وئەو چاوپێكەوتنانەی بەدەنگ ورەنگ بۆ كەناڵە فەرمیەكان ئەنجامی دەدەم هەر هەواڵ وزانیاریەكی  دیكە بەناوی منەوە بڵاودەكرێتەوە ناراستن ومەرامێكی چەواشەكارانەی لەپشتەوەیە".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵايه‌ى يه‌كێتى ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،"منیش بەرامبەر بەچارەنوسی گەلی كوردستان هەمان ئەو هەڵوێستە فەرمیەیە كەیەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جلال لەدرێژایی دەیان ساڵی خەباتی هەڵگری بوو  بۆ بەدی هێنانی مافی چارەی خونوسین بۆگەلی كوردستان ولەپێناویدا رووباری خوێنی بەخشی".