له ناوچه‌ی پشده‌ر و له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رمامۆستایه‌كی ئاینی ژنی دووه‌م داخوازی ناكات و ماره‌شی ناكات ، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌گێرێته‌وه بۆ هۆكاری زۆربونی كێشه‌و ناكۆكی نێوان ئه‌و خێزاندارانه‌ی ژنی دووه‌میان هێناوه .
مامۆستا "عه‌لائه‌دین سلێمان" پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی "شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی" له‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له لێدوانێكدا تایبه‌ت بۆ "بزاڤ پرێس" وتی"له‌ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه وه ژن وپیاو ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك ڕازی بون، به‌قه‌ناعه‌ته بوو هه‌ردووكیان، ماره ده‌كرێت وموشكیله‌و گرفتی نییه، ئه‌گه‌ر ژنی دووه‌م بێت، به‌ڵام له‌ڕوی یاساییه‌وه زۆرجار كه‌سێك ژنی دووه‌م ده‌خوازێت هۆكاره‌كه‌ی نادیاره، بۆ ده‌یخوازێت؟ له‌وانه‌یه هه‌ر چه‌ند شتێكی نه‌فسی بێت، جار واهه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه نییه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دینه‌كه‌نییه، وه هه‌ندێجار له‌وانه‌یه هه‌ندێك شتی عه‌شایه‌ری تێبكه‌وێـت، بۆ یه‌پێویسته بۆیه پێویسته ورده‌كارییه‌ك بكرێت له‌و باره‌یه‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی پاڵ پێوه ناوه ئه‌و كاره‌نه‌كات، مامۆستا عه‌لائه‌دین، بۆ بزاڤ پرێسی ڕونكرده‌وه،" من خۆم كه‌بڕیارم نه‌داوه ژنی دووه‌م ماره‌ی كه‌م به‌هۆی چه‌ند مه‌رجێكه‌وه‌یه ئافره‌تی دووه‌م، كه به‌سه‌ر ژنی یه‌كه‌م دێت، جار واهه‌یه له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرفت له‌به‌ینی ئه‌و دوو عایله‌یه دروست ده‌بێت، چۆن ئه‌و مامۆستا ئاینییه، بتوانێ گرفتیان بۆ دروست نه‌كات ببێت به‌هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌به‌ینی خۆشكات، به‌واتایه‌كی تر هه‌م ژنی یه‌كه‌م پێی باشبێت وهه‌م كه‌سوكاره‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه تێك نه‌چێت، جاری واهه‌یه له‌و به‌ینه‌یدا كه ماڵێك ئاوه‌دان ده‌كه‌یته‌وه به‌ڵام له‌لهه‌مان كاتدا كه‌سانی تر لێك جیا ده‌بنه‌وه یان بڵێین ژنی یه‌كه‌م كه مافێكی هه‌بووه و منداڵی هه‌بووه، گرفتی بۆ دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه دروست نه‌بن، پێویسته ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردو عائیله‌كه وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر به‌قه‌ناعه‌تیشه‌وه نه‌بێت، وپه‌یوه‌ندیان پێكه‌وه خۆشبێت، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی پیاوه‌كه بۆ ژنه‌كه مه‌رجانێكی شه‌رعی بوو".
هه‌روه‌ها وتیشی " له‌ڕوی یاساییه‌وه، ژنی دووه‌م كه‌ماره ده‌كرێت له‌وانه‌یه له‌ڕوی یاساییه‌وه چه‌ندشتَك بۆ مامۆستای ئاینی یان بۆ كه‌سانی دیكه دروست بێت، بۆیه ڕاسته‌وخۆ له‌ڕوی یاسایشه‌وه ئه‌و گرفتانه‌دروست بن نه‌بۆ من، نه‌بۆ كه‌سی تر".
ئه‌وه‌ی زیاتر مامۆستا جه‌ختی لێده‌كرده‌وه، لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بوو، مامۆستا له‌و باره‌یه‌وه وتی"من ده‌مه‌وێت لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه پێش هه‌موو شتێك بێت، وه لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه له‌لای ژنی یه‌كه‌م و ژنی دوه‌م و عائیله‌ی یه‌كه‌م و عائیله‌ی ده‌م، كه‌ده‌بن به‌خزمی یه‌كتر به‌هێزتربێت، بۆ یه‌له‌ڕاستیدا من ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو ده‌گرم، هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه كه‌ئه‌وشتانه نه‌كرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی تاراده‌یه‌ك قورسی گرتۆته‌به‌ر و چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ڕێگه گرتن له‌و دیارده‌یه داناوه ن به‌ڵام داواكاری بۆ دیارده‌كه هه‌ر هه‌یه.