07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام سه‌عاده‌تی پێ نییه!
10
(ڕۆژوو به كوردی)
له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا دووره ناسراوێكی هه‌ڤاڵێكم هاتوویه‌وه له‌و خاریج و ماریجه!؛ مه‌به‌ستم ئه‌وروپایه؛ كاكی خاریجی خۆی و باب و كاڵی هه‌موو ئسلامین و بگره ده‌ستڕۆیشتووی ناو حیزبێكی ئیسلامیشن؛ كاكم له‌سه‌رده‌م و گه‌رمه‌دڵی ئیسلامی‌بوون و حیزبیبوونیشدا قه‌ده‌ری ئه‌وروپای هاته پێش و ڕۆشت و چه‌ند ساڵێك نه‌هاته‌وه!.
ئێمه كارمان چۆن و ڕۆشتووه و چۆن ئێستا وه‌ك سه‌ردانێكی ناسك و نه‌وبه‌هار گه‌ڕاوه‌ته‌وه باوه‌شی نیشتمان و شادبوونه‌وه به دایه و باب و خۆشك و برا و كه‌س و كاری؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده و به ڕێكه‌وت له ماڵێك كه‌وتین به‌سه‌ر یه‌كدا و وتیان تازه له جاریج گه‌ڕاوه‌ته‌وه فڵانی؛ ئێمه به شكۆوه به‌خێرهاتنه‌وه‌مان لێ‌كرد و دوور و نزیك یه‌كتریشمان ده‌ناسی.
مه‌جلیس گه‌رمه و چاش گه‌رم و نوێ؛ قسه و باس و ورده‌باسی ئێره و ئه‌وێش ده‌كه‌وێته ناو مه‌جلیسه‌وه و سه‌ر ده‌كه‌ێشێت بۆ ژیان و خۆش گوزه‌رانی ئێره و ئه‌وێ و جیاوازییه‌كانیان و خاڵی هاوبه‌ش و ئه‌زموون و ژیانكردن به گشتی!.
من هه‌ر وه‌ك كه‌سێكی نۆرماڵ و ساده‌ی ناو مه‌جلیسه‌كان هه‌میشه بێدنگ و گوێگر و بزه به‌خشینه‌وه هه‌ر له نه‌وازشدا به‌رده‌وامم؛ تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار شتێكی نوێ و نامۆم هاته‌پێشگوێ!؟؛ ئه‌ویش ئه‌ڵبه‌ته له درێژه‌ی باس و خواس و ده‌مه‌ته‌قییه‌ی ناو مه‌جلیسه‌كه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه باسێكیش هه‌ر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئیسلام و موسڵمانی ئێره و ئه‌وێش ده‌كرێت و جیاوازی دیندار و ئیسلامپه‌روه‌ری هه‌ر ده‌كرێت!.
ڕاستی تا ئێره من هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بوو؛ به‌ڵام كاكی ئه‌وروپایی شتێكی نوێی وت و من سه‌رم زۆر سوڕما له‌و قسه‌یه‌ی؛ كه ئه‌ویش فڕێدانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌بووه كه وتی ئیسلام سه‌عاده‌ت نییه بۆ مرۆڤایه‌تی و ئیسلام هه‌ر سه‌عاده‌تی پێ نه‌بووه؛ جا وه‌ره موسڵمان بێت و كوڕی به‌پرسێكی ئیسلامی بیت ئه‌مه‌ش قسه‌ت بێت؛ ئێستا تا ئه‌وستا هه‌رچۆن بوو؛ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م نه‌بوو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه؛ ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكاری ئه‌وه‌ی كه منیش وه‌ك ئه‌و میوان بووم خاوه‌ن ماڵ ڕێگه‌ی نه‌دا وڵامی بده‌مه‌وه.
به‌ڵام ئێوه خۆتا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سته‌وژه‌یه بده‌نه‌وه؛ كه ئایا ئیسلام دینی سه‌عاده‌ت و سه‌رفرازی مرۆڤه یان نا!؟.
من وه‌ڵامه‌كه‌یم نارده‌وه بۆ باوكی؛ چونكه خۆیم ده‌ست نه‌كه‌وه‌ته‌وه!